فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەیامێکی لە بارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە “جێگەی رێزە”. رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: “بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی …
زیاتر بخوێنەرەوەزوبێر ئایدار: چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێویستی بە ڕێکخراوی نوێیە
زوبێر ئایدار ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە: ئەوەی ئێستا PKK دەیکات پرۆسەی گۆڕانە. دەتوانین سیستەمی ڕێکخراوەیی خۆمان بگۆڕین. بەپێی دۆخەکە هەنگاوی نوێ بە دیدگای نوێوە دەگیرێتەبەر و ڕێکخراوی نوێ دادەمەزرێن. ئەمە ڕوون و ئاشکرایە؛ ئێمە لەسەر هەموو بنەمایەک پەرە بە ڕێکخراوی خۆمان دەدەین. ئەوانەی پێیان وایە کورد بێ ڕێکخستن دەمێنێتەوە چونکە …
زیاتر بخوێنەرەوەنێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیاری پەکەکە: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژووییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشوازی لە بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، چهکدانان و بهپیرهوهچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەکەین، هەروەها “ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ بهردهوامی له پێشکەشکردنی ههر جۆرە يارمهتى و هاوكارييهك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيە.” دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چهکدانان و …
زیاتر بخوێنەرەوەشوێنی چەكدانانی پەكەكە ئاشكرادەكرێت
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پارتەكە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری ڕاگەیاند، بەگوێرەی میدیاكانی توركیاش، پەكەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و بە سێ قۆناغ چەك دادەنێت كە لە ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت. كەناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاویكردەوەتەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی پارتی دەم: ئۆجەلان لە کۆتا خاڵەوە دەستیپێکرد کە چەکدانانە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان “پارتی دەم” رایگەیاند، ئۆجەلان لە دوا خاڵەوە دەستیپێکرد و گوتی، “ئەگەر چەک کێشەکەیە ئەوە لایدەدەین”. باکرهان جەختلەوەشدەکاتەوە چارەسەرى پرسەکە هەر لەناوخۆى تورکیایە. تونجەر باکرهان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەرتورک، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئەو پرۆسەیە دایەوە، کە ئێستا لە ئارادایە و وەک دوا …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا: خەباتی چەکداری کۆتاییهات
پەکەکە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا و دەڵێت، “بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییەکی دوورمەودایە.” پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی راگەیاند کە بە بەشداریی 232 ئەندام بووە و دەڵێت، “خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت.” دەشڵێت، “گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات” و …
زیاتر بخوێنەرەوەخۆپیشاندەرانی کانتۆنی جەزیرە: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریا بە فەرمی بناسرێت
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی، شارەکانی کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان شایەتی خۆپیشاندانی بەرفراوان بوون. ئەم کۆبوونەوانە کە بە بەشداری چڕی خەڵک بەڕێوەچوون، جەختیان لەسەر داواکارییە کولتووری و زمانییەکانی کۆمەڵگای کورد کردەوە. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانانە بە هەڵگرتنی پۆستەر و دروشم، داوای ناسینی فەرمی زمانی کوردی لە دەستووری سووریا کرد.
زیاتر بخوێنەرەوەسی پی تی: هێرشەکانى تورکیا لە مانگی نیسان بەراورد بە مانگى ئازار 78% زیادیکردووە
رێکخراوی CPTـی ئەمریکی ئامارى هێرشەکانى تورکیای بۆسەر ناوچەکانی هەرێمى کوردستان بۆ مانگى نیسان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە مانگى نیساندا بەراورد بە مانگى ئازار هێرشەکانى تورکیا 78% زیادیانکردووە. رێکخراوەکە دەڵێت، هێرشەکانى تورکیا لە زیادبووندایە و بەتەنیا لە مانگى نیساندا 210 جار بۆردوومانى چەند ناوچەیەکی لە هەرێمى کوردستان کردووە، کە بەهۆیانەوە سێ …
زیاتر بخوێنەرەوەرۆژنامەکانی تورکیا: ئۆجەلان راستەوخۆ و چالاکتر سەرپەرشتیی پرۆسەی دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات
بەگوێرەی هەواڵی دوو رۆژنامەی نزیک لە ئاکپارتی و دەسەڵات، پەکەکە “لەم یەک دوو رۆژەدا” هەڵوەشاندنەوەی خۆی رادەگەیەنێت و ئۆجەلانیش سەرپەرشتیی هەنگاوەکانی دواتری پرۆسەکە دەکات و پەکەکە بڕیاریداوە لە ئێستا بەدواوە بە رێگەی سیاسی و یاسایی خەبات بکات. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەتی نزیک لە دەسەڵات، پارتی کرێکارانی کوردستان، بە گفتوگۆکردن و …
زیاتر بخوێنەرەوەمەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۱۰ی مەی ۲۰۲۵)، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس