ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، شانەیەکی نووستووی داعش هێرشی کردوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای دێرەزوور. هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: “کاژێر 11:00ـی شەوی شەممە، 7ی حوزەیران” چەکدارانی داعش بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی سەبحە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پاشانیش لە کاتی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: باوەڕمان پێی هەیە چونکە ئۆجەلان-ی تێدایە
ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر رایگەیاند، کەمێکی دیکە ئارام بگرن، پێویستمان بە کاتە. دەشڵێت، باوەڕیان بە پرۆسەکە هەیە، چونکە “لەم پرۆسەیەدا بەڕێز ئۆجەلان هەیە و ئێمەش متمانەمان پێیەتی.” ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لە دووەمین رۆژی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: پێکهێنانی شاندی یەکگرتوو رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە گفتوگۆی نیشتمانی
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازاری رابردوودا دێت، کە جەخت لە جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکاتەوە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کوردی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەیەکی گرنگی لایەنە کوردییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق بە بەشداری مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد
کۆبوونەوەیەک بۆ لایەنە کوردییەکان بە بەشداری فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی و هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئیلهام ئەحمەد بەڕێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا ناوی ئەندامانی شاندی کوردی دیاریکرا کە بڕیارە لەگەڵ دیمەشق دانوستان بکەن. شاندەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات پەروین یوسف و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەنێوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ کۆنگرەی پەکەکە بڵاودەکرێتەوە
میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا چوار خاڵی وەک هۆکاری پێویستی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی بۆ کۆنگرەی پەکەکە دیاری کردووە. گۆڤاری سەرخۆبوون، رۆژی چوارشەممە چواری حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەیامێکی چوار خاڵی بۆ کۆنگرەی پارتەکەی ناردبوو. دەقی پەیامەکە چوار خاڵییەکەی ئۆجەلان بەمشێوەیە بووە: هەڤاڵانی …
زیاتر بخوێنەرەوەدوو لایەنی کۆمەڵە بە سەرۆکایەتی موهتەدی و عەلیزادە کۆبوونەوە
هەردوو لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە بەرزترین ئاستدا کۆبوونەوەو لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند کە نابێ هیچ لایەنێک بەتەنیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوەو نابێ بە تاکڕەوانە دەسەڵات بەسەر خەڵکدا بسەپێندرێت. دەقی راگەیاندراوەکە لە خوارەوە بخوێننەوە: ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش بەم جۆرە ئاگادارتان …
زیاتر بخوێنەرەوەخەڵک بۆ ئاشتی ئامادەیە: پشتیوانی بۆ بڕیارەکەی پەکەکە 71.5٪ـە
بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلیتیک، 71.5٪ـی خەڵکی باکووری کوردستان پشتیوانی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەن. ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلیتیک لەنێوان 18-20ـی ئایاری 2025 لە 16 شاری باکووری کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی رۆژەڤی گشتی و هەڵوێستی دەنگدەران ئەنجامداوە. راپرسییەکە رووبەڕوو لە ماڵاندا لەگەڵ هەزار و 504 کەس کراوە. لێکۆڵینەوە فراوانەکە، ئاراستە …
زیاتر بخوێنەرەوەسزای سێدارەی ئازاد شوجاعی بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا
سزای سێدارەی ئازاد شوجاعی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” و “گواستنەوەی کەرەستە بۆ تیرۆر کردنی فەخریزادە” لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا. بەپێی ڕاپۆرتی …
زیاتر بخوێنەرەوەقەسەدە شەهید بوونی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی هەرسێ شەڕڤانیان؛ برووسک، شیار و سەلمانی ڕاگەیاند و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەیی شەهیدانی دووپات کردەوە. لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کات و شوێن و هۆکاری شەهید …
زیاتر بخوێنەرەوەپرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق لە ئێستادا لە بازنەی زەیتون لە حەلەب ئەنجام دەدرێت
بڕیارە 8 شەڕڤانی دیلی YPJ و 177 شڕرڤانی HSD بەرامبەر بە 250 چەتەی تیرۆریستی تورک لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق ئاڵوگۆڕ بکرێن.
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس