پارتی دیموكراتی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرجەم حزبەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەك لە پیرمام كە ئەمڕۆ كاتژمێر (11) بەڕێوەدەچێت و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و بڕیاری نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، بەشێك لە حزبەكان بڕیاریان داوە بەشداری بەكەن و بەشێكی تریان …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ و نیوە ئاگربەستێکی “کاتی و مەرجدار”یان لەگەڵ تورکیادا هەیە و “هیوادارین” ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا میدیای ئەمریکی دەڵێت، واشنتن هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و ئەنقەرە دەدات. …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی داوای کۆبوونەوەیەکی گشتی لە حیزبەکان دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان، بانگهێشتنامەیەک بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی سەرتاسەری. میدیای پارتی بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بۆسەرجەم حزبەکان ناردووە و تێیدا هاتووە، دەستەی کارگێڕی پارتی بە پێویستی دەزانێ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکاندا بکات. هاوکات وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی …
زیاتر بخوێنەرەوەبراوەی خەڵاتەکانی ‘قەڵەمی هەژار’ راگەیێندران
لە رۆژانی 28 و 29ی ئایار، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵاتکران. ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم خولی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ی بۆ نووسین و ئەدەبی کوردی رێکخست. قەڵەمی هەژار خەڵاتی …
زیاتر بخوێنەرەوەفراکسیۆنە کوردییەکان دژی بڕینی مووچە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، داوای هەڵوێست لە سەرۆک کۆمار دەکەن
قەندیل پرێس لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق، دژی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، داوا لە سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی کورد دەکەن هەڵوێستیان هەبێت و ڕایانگەیاند؛ هەر ئەمرۆ بە فەرمی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد، بەپەلە دەستوەردان بکات، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی …
زیاتر بخوێنەرەوەلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا ٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد دەستگیرکراون
بەپێی ئاماری مانگانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ئایاردا هەشت هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، دەشڵێن، لەم مانگەدا ٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد بە هۆکاری سیاسیی دەستگیر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماری لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە مانگی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، دوو خوشکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە و خاڵۆیان بە ناوی جەلال فەڕۆخی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ڕۆژی دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۶ی مەی ۲۰۲۵)، ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا ڕێگری دەکات دوو پەرلەمانتاری پێشووی باشوری کوردستان بچنە ئەو وڵاتە
قەندیل پرێس؛ زاخۆ لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان (نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید) رایدەگەیەنن؛ ویستوویانە بەشداری بكەن لە كۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری كورد كە ئەمڕۆ لە ئامەد بەڕێوەچوو، لە گۆمرکی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ لە لایەن تورکیاوە رێگریان لێكراوە بچنە ئەو وڵاتە و …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی پارتی دەم: پارتی دەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پایتەخت، ئاڵا و زمانی تورکیادا نییە و داوای وڵاتێک دەکەن زمان و ناسنامەی کوردی رەتنەکاتەوە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پارتی دەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پایتەخت، ئاڵا و زمانی تورکیادا نییە و داوای وڵاتێک دەکەن زمان و ناسنامەی کوردی رەتنەکاتەوە. گوتیشی، پێویستە ئەو زمانەی لە میدیاکان بەکاردەهێنرێت، شایستە بێت بەو پرۆسەیەی بەڕێوەدەچێت، چونکە ئاشتی لە …
زیاتر بخوێنەرەوەسەوڵاوا؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا، کۆڵبەرێک بەناوی کورۆش مورادی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ڕزگار وەتەندووست بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۷ی مەی ۲۰۲۵)، کورۆش مورادی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوا …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس