به‌په‌له

کوردستان

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق لە ئێستادا لە بازنەی زەیتون لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

بڕیارە 8 شەڕڤانی دیلی YPJ و 177 شڕرڤانی HSD بەرامبەر بە 250 چەتەی تیرۆریستی تورک لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق ئاڵوگۆڕ بکرێن.      

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی شوێنگەرەوەی سری سورەیا ئۆندەری دیاریکرد

دەم پارتی پەروین بوڵدانی وەک جێگرەوەی سری سورەیا ئۆندەری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد. پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریدا پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریبکرێت، بۆ ئەو بابەتەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی پەرلەمان دەکەن. دوای …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەكەمین خۆلی فێستیڤاڵی هۆرە لە شاری چەوار لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان كۆتایی پێ هات

ئەم فێستیڤاڵە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و ٨٠ هۆڕەچڕ لە پارێزگاكانی سنە، لوڕستان، كرماشان و ئیلامەوە بەرهەمیان ناردبوو، ٤٠ كەسیان گەیشتنە قۆناغی كێبڕكێ. ڕۆژی یەكشەممە لە دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا ١٢ هۆرەچڕ خەڵاتیان وەرگرت و ١٠ هۆرەچڕی بە ئەزموونیش ڕێزیان لێگیرا.

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە دیمەشق گەڕایەوە بۆ رۆژئاوا

شاندى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا کۆتایى بەسەردانەکەى بۆ دیمەشق هێنا و گەڕایەوە رۆژئاواى کوردستان. لیژنەی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرەوە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع پێکهێنراوە، بەڵام لیژنەکەى حکومەتی دیمەشق هێشتا پێکنەهێنراوە. تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـى ناوەندى و 12ـی ئامادەیی لە دوو رۆژى داهاتوودا لەلایەن …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندێکی ئەورووپا سەردانی یەکینەکانی پاراستنی ژن(یەپەژە)ی کرد

وەفدەکە پێکهاتبوو لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و هاوسەرۆکی گروپی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا. لە سەردانەکەدا بارودۆخی سوریا و ئیدارەی دیمەشق هەڵسەنگێنرا و جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی یەکەکانی پاراستنی ژنان کرایەوە.  

زیاتر بخوێنەرەوە

رۆژنامەیەکی عەرەبی: تورکیا بەردەوامە لە پێشرەوییەکانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان

رۆژنامەی عەرەبیە جەدید لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە تورکیا بەردەوامە لە هێرش و پێشڕەوییەکانی لەناو خاکی هەرێم، سەرەڕای بڕیاری چەکدانان لەلایەن پەکەکەوە. بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی بە رۆژنامەی عەرەبیە جەدیدی راگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە شەڕی دژی گەریلاکان و بەرەو ناوچە کوردییەکان پێشڕەوی دەکەن بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لێژییەکان و …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاسوار عه‌بدولواحید بۆ پارتی‌ و یه‌كێتی‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیان كرد و كوڕی‌ كوردیان دا به‌ كوشت

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆییدا روو به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: “باسی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك مه‌كه‌ن، چونكه‌ خه‌ڵك كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه‌، به‌كه‌رامه‌ته‌وه‌ ئیش ده‌كات،  خه‌ڵك كێشه‌ی‌ مووچه‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌، ئێوه‌ن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه‌ كه‌ وایان له‌و خه‌ڵكه‌ كردووه‌”. سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتی نیشاندا

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی بەمجۆرە پێشێلکارییەکی جدییە لە دژی یاسا و دیموکراسی، دەبێت یاسا بۆ هەمووکەسێک بەبێ لایەنی جێبەجێ بکرێت، شارەوانییەکان هی گەلن. دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان- دەم پارتی، لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ لە ڕاگەیەنادراوێکی نووسراودا ناڕەزایەتی نیشاندا. …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆبوونەوەی پارتە سیاسییەکانی باشوور لە پیرمام پێش دەستپێکردن شکستیهێنا

ەمڕۆ بەشێك لە پارتەكان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە شارۆچکەی پیرمام کۆبوونەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ بەشێكی زۆری لایەنەكان ڕەتیان كردەوە بەشداریی لە كۆبونەوەكەدا بكەن. ئەمڕۆ بەشێك لە پارتەكان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە شارۆچکەی پیرمام کۆبوونەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە