بەسێ هۆزات ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی دوانزەی پەکەکە، پەیوەستە بە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانەوە. بەسێ هۆزات بە مەدیا خەبەری گوتووە، چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە تەنها پەیوەستن بە ئازادکردنی جەستەیی ئۆجالان، ئەوەش بەشێکی بنەڕەتییە لە پرۆسەی ئاشتی و بەبێ ئەو هەنگاوە هیچ شتێک ناکرێت. بە گوتەی بەسێ هۆزات، …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر سەردانى دیمەشق دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا سەردانى دیمەشق بکات، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع. تەلەڤزیۆنی سووریا لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر کە ئەرکی دانوستان لەگەڵ حکومەتى راگوزەرى سووریای لە ئەستۆیە، سەردانى دیمەشق دەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئەو …
زیاتر بخوێنەرەوەسوپای توركیا بەردەوامە لە بوردوومانكردنی سنووری ئامێدی
جارێکى دیکە سوپاى تورکیا زنجیرە چیاى مەتینا و گوندەکانى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى بۆردوومان کرد. بەیانى ئەمڕۆ سوپاى تورکیا بەچڕى چیای مەتینا و گوندى گوهەرزێی لە سنوورى ئامێدى بۆردوومان کردووە و دوکەڵێکى چڕیش لە سنوورەکە دروستبووە. سوپای توركیا بەردەوامە لە بوردوومانكردنی سنووری ئامێدی، لە دوێنێوە توپخانەكانی ئەو وڵاتە، لە شارەدێى …
زیاتر بخوێنەرەوەئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق لەبارەی کەمپی هۆلەوە گەیشتنە ڕێککەوتن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش دەربارەی کەمپی هۆل ڕێککەوتن. سەرۆکی نووسینگەی کاروباری کۆچبەران و پەنابەرانی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شێخمووس ئەحمەد ڕایگەیاند لە کەمپی هۆل، شاندێکی دەسەڵاتی دیمەشق، شاندێکی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: هێرشێکی داعشمان لە دێرەزوور تێکشکاند
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک، هێرشی داعش تێكدەشکێنن، کە شانە نووستووەکانی رێکخراوە پەڕگیرەکە دەیکەنە سەر خاڵەکانیان. ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هێزەکانیان هێرشێکی داعشیان بۆسەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانیان لە شارۆچکەی سەبحە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور تێکشکاندووە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، چەکدارانی داعش …
زیاتر بخوێنەرەوەلە دووەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان (کەنەکە) ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی كەنەكە هەڵبژێردران
ئەندامانی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە بریتین لە: 1- شێخ شەماڵ 2- ڕەفێق غەفوور 3- ئەکرەم حەسۆ 4- ئیبراهیم عەلیپوور 5- بێهزاد پێرمووسا 6- شێرکۆ حەمەمین 7- فارۆق جەمیل 8- میران ساڵح 9- شوکرۆڵڵا محەممەد ئەمین 10- عوسمان ئەرگین 11- سەعید سەنەندەجی 12- یەعقووب میرزا 13- زۆبەیر ئایدار 14- نیلوفەر کۆچ …
زیاتر بخوێنەرەوەئیلهام ئەحمەد: سوریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆیی و قەیرانی مەزندایە
ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەی ئەتینا قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەبێت سیستەمە ئەمنی و ئابووری و پەروەردەییەکان ببنە خۆجێی. ڕۆژی شەممە کۆنفرانسی “پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێووەچوو. ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، کێشەی ئابووری فشاری سەر ژنان زیاتربوون و چارەسەر نەبوون، گوتی: “سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاپۆرتی قەندیل پرێس لە یەکەم ڕۆژی 23ــەمین کۆنگرەی کەنەکە
ئەمرۆ 24ـی ئایاری 2025، 23ــەمین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە لە هۆڵندا دەستی پێکرد و دەیان کەسایەتی و نوێنەری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە شاری سلێمانى باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری کۆنفڕانسەکەیان کرد و ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی کۆنفڕانسەکە دەربڕی، بڕیارە سوبەینێ هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکەکان و ئۆرگانەکانی دیکەی کەنەکە ئەنجامبدرێت. …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی گرژی و ئالۆزی دواخرا
راپۆرتی قەندیل پرێس ئەمڕۆ کاتژمێر 12ـی نیوەرۆ 24ـی ئایاری 2025 لە هۆڵی ئاشتی شاری سلێمانی 3ـیەمین كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو ئاڕاستەی حیزبەكە دروستبووە و بەهۆیەوە بە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆنفڕانسەكە بۆ کاتێکی نادیار راگیرا. مێهڤان ئەحمەد ئەندامی کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە باڵی …
زیاتر بخوێنەرەوەبەوێنە؛ بەڕێوەچوونی23ــەمین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە
قەندیل پرێس 23ــەمین کۆنگرەی نائاسایی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هۆڵەندا دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لە هەر چوار بەشی کوردستان، وڵاتانی ئەمریکا، ژاپۆن، کەنەدا، ئۆسترالیا و ئەوروپاوە 300 ئەندام، چەندین لایەنی سیاسی، نوێنەرانی دامەزراوەکان، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر و پێشەنگ بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس