به‌په‌له

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، شانەکانی چەتەکانی داعش لە گوندەكانی کانتۆنی دێرەزوور هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە دەورییەکانیان.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەبارەت بە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر یەکێک لە دەورییەکانیان لە گوندەکانی دێرەزووری ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا کە دەوریەیەکی هێزەکانمان ئەرکی پاراستن و ئاسایشی خۆی لە شارۆچکەی ئەلحسان لە گوندەکانی ڕۆژئاوای دێرەزوور جێبەجێ دەکرد، لەلایەن ئەندامانی شانەی چەتەكانی داعشەوە گولە بارانکراون.

دەشڵین، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بە ئەندامەکانمان نەگەیشتووە، هێزەکانمان دەستبەجێ ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری ناوچەکەیان زیادکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *