قەندیل پرێس – سلێمانی
بەهۆی پێنەدانی مۆچەکانیان لە لایەن هەردوو حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رێگری لە ئەنجامدانی چاڵاکیەکان کرد و یانزە کەسیان دەستگیرکرد، قەندیل پرێس ئاشکەرا دەکات بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندان بەهۆی دۆخی ئێرانەوە هەیە .
سەرکەوت تاهیر ئەندامی دەستەی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی لە هەرێمی کوردستان بە قەندیل پرێس راگەیاند: ئەمڕۆ 25ـی 6ـی 2025 نۆ مامۆستای دیکە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێی مووچەخۆران دەستبەسەرکران کە بڕیارە لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ئەو مامۆستایانەی دەستبەسەرکراون بریتین لە: نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ.
هاوکات دوێنێ شەویش کۆمەڵێک لە مامۆستایان دەست بەسەرکراون کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بوون ئەوانیش: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستبەسەرکران.
عەقید سهلام عهبدولخالق وتەبێژی دهزگا ئاسایشی ههرێم لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، “ڕێگه نادرێت بههیچ گردبونهوهو خۆپیشاندانێك لهشارى سلێمانى ئەنجامبدرێت، لهئێستاشدا 11 كهس له مامۆستایانو چالاكوانانى ناڕازیى لهلایهن ئاسایشى سلێمانیهوه دهستگیركراونو لهئایندهیهكى نزیكدا ئازاد دهكرێن”.
قەندیل پرێس لە سەرچاوەیەک لە نێو وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکەرا دەکات؛ رێگری لە ئەنجامدانی چاڵاکی نارازایەتی و خۆپیشاندان بەهۆی نائارامی دۆخی ناوچەکە و هێرشەکان سەر ئێران بووە، لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەرجەم چاڵاکی و خۆپیشاندان قەدەغەکران.
قەندیل پرێس