به‌په‌له

هەسەدە وەڵامی پیلانگێریەکی دیمەشق دەداتەوە

قەندیل پرێس

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی سوریای لەبارەی هێرشی سەر کڵێساکەی دیمەشق دایەوە کە گوایە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە لەکەمپی هۆڵدا بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا، سەبارەت بە بانگەشەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی دیمەشق ڕایگەیاند:وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی دیمەشق بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەو دوو خۆکوژە تیرۆریستییەی هێرشیان کردە سەر کەنیسەی “مار ئلیاس” لە گەڕەکی “دوەیلەعە”، لە کەمپی “هۆل” لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا هاتوون و، سوری نەبوون، جەختدەكەین ئەو زانیاریانە هەڵەن وهیچ بنەمایەكی راستی نییە .

وتیشی: دوابەدوای ئەو بانگەشانە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو هێزەکانمان، دەستیان کرد بە  وردبینی و لێکۆڵینەوە لە تۆماری دانیشتوانی کەمپی هۆل و ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەی دواییدا جێیان هێشتبوو، دڵنیابووین لەوەی هیچ کەسێک کەمپەکەی بەجێنەهێشتووە، جگە لەوانەی کە لەسەر داوای حکومەتی دیمەشق لەم ماوەیەی دواییدا بەرەو ناوەوەی سوریا بەرێکەوتوون و سەرجەمیان سوری بوون، هەروەها ئەو عێراقییانەشی كە رەوانەی خاكی عێراق كراونەتەوە، لەسەربنەمای ئەو تۆمارانە بووە کە لایەنی عێراقی پێشکەشی کردوون و، خۆی گواستونییەتەوە بۆ کەمپی ئەلجەدعە .

ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەوەش، کەمپی هۆل خێزانی داعشی تێدایە، لە سوری و بیانی، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، تیرۆریستانی بیانی تێدا نییە، ئەوەش ئەو گریمانەیە پووچەڵ دەکاتەوە کە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو دوو تیرۆریستە، بە ڕەگەزنامەی غەیرە سوری لە کەمپی هۆلەوە خرایە ڕوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *