به‌په‌له

کوردستان

دیمەشق و هەسەدە جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردووەتەوە

یەکەم کۆبوونەوەى شاندى دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە، بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردەوە. حسێن سەلامى سەرۆکى لیژنەکەى حکومەتى سووریا بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوران كاڵكان: “ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین”

دواى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، ئێستا قه‌ندیل په‌یامى نوێى هه‌یه‌، سه‌ركرده‌یه‌كى دیاریى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)ش ده‌ڵێت:”ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین”. دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرایكرد، “ئێمه‌ وه‌ك په‌كه‌كه‌ بڕیارێكى نوێ‌و به‌په‌له‌مان هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە: مەزڵوم عەبدی و شاندی دیمەشق کۆبوونەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ شاندی دیمەشق کۆبووەوە و بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە، کار لەسەر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم وعەبدی و ئەحمەد شەرع بکەن. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەو شاندە کۆبووەوە، کە لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندێکى دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە گەیشتە رۆژئاواى کوردستان

شاندێکى حکومەتی کاتیی سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە گەیشتە پارێزگاى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و بڕیارە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆببنەوە. شاندەکەى دیمەشق لە چوار کەس پێکهاتوون و گەیشتوونەتە بارەگاى هێزەکانى ئەمریکا لە شارۆچکەی شەدادی. گوتیشى، شاندەکەى حکومەتى کاتیی سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانى هەسەدە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وردەكاری كۆبوونەوەكەی پەیەدە و ئەنەكەسە بەئامادەبوونی نوێنەری ئەمریكا و فەرماندەی هەسەدە ئاشكراكرا

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا ئەنەكەسە، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، كەش و هەوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتیك پەیەدە زۆر ئەرێنی بوو. ڕۆژی سێشەممە، كۆبوونەوەیەكی نێوان پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا ئەنەكەسە لە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە شنگال شەڕ لە نێوان سوپای ئيراق و یەپەشە روویدا

قەندیل پرێس درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوەندی قەزای شنگال تەقەی قورس لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) کە لە پێکهاتەی ئێزدیەکان پێکهاتوون و سەر بە پە,کەکەن. لە شەرەکەدا پێنج سەربازی سوپای عێراق برینداربوون. ئەمەش لە کاتێکدایە دوای کارەساتی شنگال و جینۆسایدکردنی ئێزدیەکان لە ساڵی 2014 و قوربانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووی پەژاک کۆچی دوایی کرد

ئەندازیار عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سیاسەتمەداری ناسراوی ڕۆژهەڵات و هاوسەرۆکی پێشوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە (١٨ی مارس) لە نەخۆشخانەییەکی شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیەدە و ئەنەکەسە لە کۆبوونەوەدان

کۆبوونەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات- پەیەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا- ئەنەکەسە لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە. پەیەدە و ئەنەکەسە دوو لە جەماوەریترین حیزبی رۆژئاوای کوردستانن و لە پاش رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، یەکەم جارە کۆببنەوە. چاوەڕێ دەکرێت لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

جەمیل بایک: جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت و ئەنجامی بدات

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات و دەشڵێت: پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەندێک یاسا هەموار بکرێنەوە. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە پەکەکە وتی: بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و چەکانێت و خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامدا، نۆ شەهید و دوو بریندار هەن

قەندیل پرێس، کۆبانێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لە هەمان  خێزانن. لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، …

زیاتر بخوێنەرەوە