به‌په‌له

کوردستان

کۆتایی بە خولی چوارەمی شەڕی ناوشاخ بۆ پێشمەرگەی لیوای ٨ی پیادە

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی سەربازی تیمی هێزەکانی ئیتالیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، دوێنی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کۆتایی  بە خولی (شەڕی ناوشاخ ژمارە ٤) هات کە بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ٨ی پیادە کرابووەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

هە‌پە‌گە: سێ داگیرکەر سزادران و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هە,پە,گە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هە,پە,گەدا هاتووە، گە,ر,یلاکانی هە,پە,گە و یە,ژ,استار، لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ـی تشرینی دووەم، پێنج چالاکییان لە دژی سوپاسی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە خەلفەتی دژی دەستبەسەداگرتنی شارەوانییەکان ڕێپێوان ئەنجام درا

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و دانانی قەیووم لە باکووری کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا بە ڕێپێوانێک گەلی خەلفەتی درێژەی بە ناڕەزایەتییەکان دا و دانانی قەیوومی شەرمەزار کرد. ئەمڕۆ، جارێکی دیکە گەلی خەلفەتی، لە دژی قڕکردنی سیاسیی و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان ڕوویان لە گۆڕەپانەکان کرد و ڕێپێوانیان ئەنجام دا. گەل بەرەبەیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ورده‌كارى سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌كانى سودانى له‌هه‌ولێرو سلێمانى

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێرو لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێکرا، دواتریش سودانى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ دوو سێ لایه‌نى سیاسیى كۆده‌بێته‌وه‌. كاتژمێر 9ى به‌یانى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌ت …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام: ٧٩ چەتە دەستگیرکران

ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکەیان لە کەمپی هۆل و دەوروبەری کۆتایی هات و لە ئەنجامدا ٧٩ چەتە دەستگیرکراون. ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنەکەیان لە کەمپی هۆل و دەوروبەری لە دژی شانەکانی داعش کۆتاییهاتووە. لە ئەنجامنامەی ئۆپراسیۆنەکەدا هاتووە: “لە ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنین لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بە وێنە؛ دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان لە باکوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دیداری لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی جیهان هەبوو. بەشێک لەو سەرکردە دیارانەی نێچیرڤان بارزانی دیداری لەگەڵیان دا هەبوو بریتین لە: ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ محەممەد بن زاید ئال نهەیان، سەرۆکی ئیمارات؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ جیانی ئینفانتینۆ، …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاسایشی خۆسەر: لە تەقینەوەیەکدا لە حەسەکە سێ شەڕڤانمان شەهید بوون

ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاسایشی خۆسەر دەڵێت: “لە ماوەی کاری بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە و بە تایبەتی ناوچەی هۆل و …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی: بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەین ڕۆڵی چالاک و بنیاتنەر بگرینەئەستۆ

دەم پارتی ڕایگەیاند، بە بێ درەنگ کەوتن لەپێناو چارەسەردا دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت و جەختی کردەوە، کە ئامادەن ڕۆڵێکی چالاک و بنیاتنەر بگرێتە ئەستۆ و داوا لە کۆمەڵگەی تورکیا دەکات، هەڵوێست بنوێنن بۆ کردنەوەی ڕێگەی ئاشتی کۆمەڵایەتی. ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادیدا سەپێندرا

ڕژێمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر وریشە مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپاند، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنی چەکداریی دژی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشەی مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپێنراوە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێكخستنی چەكداریی دژی ڕژێمی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە سنووری دهۆک ژن و پیاوێک لەنێو ماڵی خۆیاندا کوژران

لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە گوتی، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە. رووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە روویداوە. سەرچاوەکە گوتی، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، …

زیاتر بخوێنەرەوە