لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە گوتی، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە.
رووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە روویداوە. سەرچاوەکە گوتی، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، پیاوە کوژراوەکە ناوی جوان رێزانە، خۆی و هاوژینەکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، جوان چەند ساڵێکە لەنێو پە,کە,کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە فایدە نیشتەجێن.
تەرمی دوو هاوژینەکە براوەتە پزیشکی دادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
قەندیل پرێس