بە وێنە؛ دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان لە باکوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دیداری لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی جیهان هەبوو.

بەشێک لەو سەرکردە دیارانەی نێچیرڤان بارزانی دیداری لەگەڵیان دا هەبوو بریتین لە: ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ محەممەد بن زاید ئال نهەیان، سەرۆکی ئیمارات؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و چەندین سەرکردەی دیکە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانەوە پێشوازیی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی شان بە شانی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدارە لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە ئەم ساڵ ئازەربایجان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە باکوو میوانداریی دەکات.

رۆژی دووشەممە، 11ـی ئەم مانگە کۆنفڕانسەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو 22ـی مانگ بەردەوام دەبێت؛ چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو 15ـی مانگ لەوێ بێت.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *