مارکۆ ڕۆبیۆ کە پێشتر سیناتۆر بوو، لەکاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كرد‌و وتى “ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە”، کاندیدی ترەمپە بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى دەرەوەی ئەمریکا.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستی به‌دانانی وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی كردووه‌و ئاماده‌كاریی ده‌كات تا 20ی كانونی دوه‌می ساڵی داهاتوو، سه‌رجه‌میان ده‌ستنیشان بكات، میدیاكانیش باس لهوهدهكهن، تره‌مپ كه‌سێكی دژه ئێرانی‌و چینی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵێوراوه بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه، ماركۆ ڕۆبیۆیهو هه‌ندێك میدیا باس لهوهدهكهن، خۆی بۆ ئه‌و پۆسته ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه.
یه‌كه‌مجار نیویۆرك تایمزو پاشان ئێن بی سی نیوز باسیان له‌و زانیارییه كرد، هه‌رچه‌نده هێشتا به‌فه‌رمی هیچ شتێك له‌ئارادانییه‌و نه ترهمپو نه نوسینگه‌ی ماركۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه.
مارك رۆبیۆ له‌ساڵی 2010وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانهو به‌وته‌ی نیویۆرك تایمز، هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر بهئێرانو چین زۆر توندن.
ئه‌و لهدژبهره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیى نێوان ئێران‌و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك بوو، چه‌ندجارێكیش ئاماژه‌ی بهوهكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به‌چه‌كی مه‌ترسیدار نه‌گات، پێویسته بكرێته ئامانجی هێرشی سه‌ربازیی.
ئه‌و له لایه‌نگرانی سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ بوو له‌هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تا چاوهڕواندهكرا بكرێته جێگری تره‌مپ، به‌ڵام دواتر جی دی ڤه‌نس كرایه جێگر.
ئه‌ندامانی كابینه‌ی تره‌مپ له‌ماوه‌ی ڕۆژو هه‌فته‌كانی داهاتودا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئاشكراده‌كرێن، تائێستا لانی كه‌م سێ كه‌سیان ئاشكرابون.
مارکۆ ڕۆبیۆ کە پێشتر سیناتۆر بوو، لەکاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی:”ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە”، ئێستا ڕۆبیۆ کاندیدی ترەمپە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
قەندیل پرێس