ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هە,پە,گە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هە,پە,گەدا هاتووە، گە,ر,یلاکانی هە,پە,گە و یە,ژ,استار، لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ـی تشرینی دووەم، پێنج چالاکییان لە دژی سوپاسی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و جودی لە زاپ ئەنجامداوە، بەشێک لە چالاکییەکان لەو کاتانەدا بووە کە هەوڵیان دەدا دار ببڕنەوە یان ڕێگا بۆ درێژەدان بە داگیرکاریی دروست بکەن.
هە,پە,گە لە بارەی زیانەکانی ئەو چالاکییانەوە ڕایگەیاندووە، سێ داگیرکەر سزادرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا و ناچار بە پاشەکشەکران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ـی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری تورک سێ جار گردی ئێف ئێمی لە زاپ بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کردووە.
قەندیل پرێس