به‌په‌له

باکوور

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

لە شاری هەولێر سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای دەم پارتی و دەبەپە، بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی حزبەکەی بۆ پارچەکانی کوردستان و بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە. لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لەگەڵ سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی: بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەین ڕۆڵی چالاک و بنیاتنەر بگرینەئەستۆ

دەم پارتی ڕایگەیاند، بە بێ درەنگ کەوتن لەپێناو چارەسەردا دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت و جەختی کردەوە، کە ئامادەن ڕۆڵێکی چالاک و بنیاتنەر بگرێتە ئەستۆ و داوا لە کۆمەڵگەی تورکیا دەکات، هەڵوێست بنوێنن بۆ کردنەوەی ڕێگەی ئاشتی کۆمەڵایەتی. ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی: دەسەڵاتی ئەکەپه و مەهەپە کە تەنگەتاو دەبێت هێرشدەکاتە سەر کورد

ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە. سەدان کەس بە دروشمەکانی “قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەم مەدە” و “بژی بەرخۆدانی گەلی کورد” خۆپیشاندان بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک ئاماژەی کرد بە “دووڕوویی دەسەڵات کە لەلایەک باسی ئاشتی دەکات و لەلایەک دەست بەسەر شارەوانییەکان دەگرێت، “با …

زیاتر بخوێنەرەوە

گوتەبێژی کەجەکە: ئەوەی لە تورکیا هەیە زیاتر لە پرسەی ئاشتی دەچێت

زاگرۆس هیوا گوتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان،کەجەکە، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سایتی شارپرێس، هەڵوێستی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە بارەی ئەو ڕۆژەڤەی لە تورکیا بە ناوی پرۆسەی ئاشتی باس دەکرێت، خستەڕوو. سەبارەت بەو پڕوپاگەندانەی کە دەڵێن پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زاگرۆس هیوا بە سایتەکەی ڕاگەیاندووە: پەکەکە ڕێگری لە پرۆسەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەحمەد تورک: قەیوم و گرتن هەگیز ناتوانێت بێدەنگمان بکات

ئەحمەد تورک لە بەرخۆدانی گەلی مێردین دژی دەستبەسەراگرتن ڕایگەیاند، “بە قەیوم و گرتن، هەرگیز ناتوانن گەلی کورد بێدەنگ بکەن. دەڤریم دەمیریش سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد. دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی مێردین، سێ ڕۆژە هاوڵاتییان بەرخۆدان دەکەن، ئەمڕۆش هاوڵاتیان لەبەردەم شارەوانی درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن. هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەدەری شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە نێوان هەڵبژاردن و قەییومدا

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای روها-ی باکووری کوردستان دانرا. پارێزگاری ئەم شارانە، سەرباری ئەرکەکانیان، بە سەرۆکشارەوانیی قەیومکراو دامەزران. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ناردە باڵەخانەی شارەوانییەکان و گەمارۆیدان. ئەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: لە تورکیا کێشەی کورد نییە

سەرۆکی مەهەپە دەڵێ، لە تورکیا کێشەی کورد نییە و “گوتەی کێشەی کورد، یاریی ئیمپریالیستەکانە.” ئەمڕۆ (سێشەممە، پێنجی تشرینی دووەم) دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی پرسی کوردی کرد. ئاماژەی بەوە دا، پێویستە کورد ئێستا ئەو یارییانە ببینێت کە دەکرێن و هیواکانی “تیرۆر” تێکبشکێنن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هۆکاری لاوازیی تورکیایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر پێگەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لاواز بێت، هۆکارەکەی بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، “چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێتەهۆی دابەشبوونی تورکیا.” تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوێنێ هەینی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کرد و لەبارەی چەند مژارێک قسەی کرد. …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەمپارتی بۆ ئەردۆغان: چارەسەری پرسی کورد لە دەستی ئێوەدایە

لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای راگەیاند، بەرپرسیاریەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەکاربهێنێت. لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رۆژی 30-10-2024 تونجەر باکرهان باسی لە هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد و بە گرنگی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لەیلا زانا: رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان لە پەیامێکدا بۆچوونى خۆى لەسەر ئەو دۆخە سیاسییەى تورکیا دەربڕى کە بە “قۆناغى نوێى سیاسى” ناودەبرێت و دەڵێت رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە و هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارییەتیداین”. لەیلا زانا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پەیامێکدا گوتى “رووناکیی ئومێد بۆ هەموو ئەوانە هەڵهاتووە …

زیاتر بخوێنەرەوە