لەیلا زانا: رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان لە پەیامێکدا بۆچوونى خۆى لەسەر ئەو دۆخە سیاسییەى تورکیا دەربڕى کە بە “قۆناغى نوێى سیاسى” ناودەبرێت و دەڵێت رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە و هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارییەتیداین”.

لەیلا زانا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پەیامێکدا گوتى “رووناکیی ئومێد بۆ هەموو ئەوانە هەڵهاتووە کە لە دەست شەڕ و جەنگ دەناڵێنن. سڵاوێک بۆ ئەوانە هاتووە لە چاوەڕوانیی ئاشتییدا بوون، چاومان روون.”

لەیلا زانا، نووسیویەتی “ئێمەی تینووانی ئاشتیی، لە پشت و لەگەڵ ئەوانەدا دەبین بەبێ مەرج و بێنە و بەردە، کار بۆ ئەوە دەکەن پێشهات و دۆخی ئێستا لە چوارچێوەی سیاسیی و یاساییدا، بۆ چارەسەرێکی دیموکراتییانە بگۆڕن.”

لەیلا زانا ئاماژەی بەوەشکردووە، با ئەوانەی تۆوی ئاشتیی لە جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەچێنن بزانن کە “لە ئاودانی ئەم تۆوانە بەردەوامدەبین”.

لەیلا زانا دۆخی ئێستا بە مێژوویی ناودەبات و دەڵێت “پرسەکە مێژوویی، ریشەیی و قورسە، هەموومان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە کە لانیکەم 100 ساڵە بەردەوامە، بەرپرسیارییەتی قوڵ، جددیی و مێژووییمان لەسەرشانە.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیوویەتى “ئەو تۆوانەی ئاشتی دەیان ساڵ پێش ئێستا چێندران، بەرەکەتدار بێت، بەهیوای بەیانییەکی ئازاد”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *