✍️ فەریبا محەمەدی
ئەوەی چەن رۆژە باسی وتووێژ و چەک دانانی پە,کە,کە جارێکیتر بووەتە رۆژەڤ و باخچەلی سەرۆکی رێکخراوی گورگە بۆرەکان وتوویە کە عەبدولا ئۆ,جا,لان بێتە پەرلەمان و وتارێک بدات جێی تێڕامانە.
ئایا گورگە بۆرەکان و دەوڵەتی تورکیە بۆنی گۆرانکاری لە ناوچەکە و مەترسی سەرهەڵدانی پرسی کورد وەک پرسێکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکەن و بۆیە وەخۆ کەوتوون.
ئۆد ینوون دیپلۆماتکاری ئیسرائیل ساڵی ١٩٨٢ وتارێکی بە نێوی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل بڵاو کردەوە کە لەوێدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسرائیل بۆ مانەوە و گەرەنتی دەوڵەتەکەی پێویستی بە دابەشکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە سەر دەوڵەتی بچووک بچووکە. ژاک نریا راوێژکاری ئێسحاق رابینیش لە چەن ساڵی رابردوو پشتیوانی لە دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کوردستان کردبوو. لەم ماوەیە و لە شەری نێوان ئێسرائیل و حەماس و حزبوڵا دیسانەوە ئەم باسە ورووژاوەو زۆر کەس پێیان وایە کە ئیسرائیل ئەمجارە ئەیهەوێ کۆتایی بە سەرەرۆیەکانی کۆماری ئیسلامی بێنێت و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ نەتەوەکانی دیکەی ئێران و بە تایبەت کورد.
چەنگیز چاندار رۆژنامەنووسی تورک لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە ساڵی ٢٠١١ کاتێ مەترسی رووخانی رژیمی سوریا بوو ئەردۆغان بە بەشار ئەسەدی وتووە گەر رێفورم نەکەی دەسەڵاتەکەت لە کیس دەچێ و ئێمەش هیچمان پێناکرێ. چۆن ئەردۆغان هەستی بە مەترسی کردبوو کە لە سوریەش کورد لەو دەرفەتە وەک باشوور کەڵک وەردەگرێ و دەبێتە خاوەنی کیانی خۆی.
تورکیە وەک وڵاتێکی گەورە و گرنگ لە ناوچەکە وادیارە هەستی بە مەترسییەک کردووە کە بەمجۆرە و لە کتوپڕدا باسی نوێ لە سەر ئۆجالان و کورد دەکەن.
قەندیل پرێس