مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا گەییشتە کۆبانێ

بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنی و بەدواداچوون بۆ ڕووداوە خوێناوییەکەی ناو زیندان، مەزڵوم عەبدی گەیشتووەتە شاری کۆبانێ.

دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکە ڕەتکراوەتەوە. لە ئێستادا جووڵەی هاوڵاتییان لە شەقامەکان بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی ئەمنی بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆ نەدراوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری لە سەرتاسەری شارەکەدا.

تاوەکو ئێستا تەرمی 7 لە قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکە لەناو باڵەخانەی گرتووخانەکەدا ماونەتەوە و ڕێکارە پزیشکییەکان بۆ دەرهێنانیان بەردەوامە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە حەسەکە شەرڤانێک شەهید کرا

دوای ئەوەی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە، بەناوی سیپان حوزنی لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندرا، شەهید کرا، بەوەش نارەزایەتیبەرفراوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *