بڕینەوەی دارەكان دیمەنی عەفرینیان گۆڕیوە

ڕۆژنامەنوسێكی كورد لەڕێگەی وێنەی مانگە دەستكردەكانەوە تیشك دەخاتە سەر بڕینەوەی بەردەوامی دارەكان لە ناوچەی عەفرین (ئەفرین)ی ڕۆژئاڤای كوردستان کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە، وێنەكان بە ڕونی قەبارەی بڕینەوەی دارەكان و ئەو گۆڕانگارییە گەورەیەی كە ڕویداوە نیشان دەدەن .

جەمال بالی ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێكی كوردە لە ڕۆئاوای كوردستان وێنەكانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “X” بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت، “بینەربن کە چۆن دارستانە چڕەکانی عەفرین بونەتە ناوچەیەكی گەورەی بێ بەرهەم، دوای ئەوەی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە ساڵی 2018دا عەفرینیان داگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە ماوەی شەش ساڵدا زۆربەی دارستانەکانی عەفرین و هەزاران دار زەیتونیان بڕیوەتەوە”.

لەمانگی (كانونی دوەم/1)ی 2018 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر ناوچەی عەفرین لە ڕۆژئاڤای كوردستان، لەوكاتەوە چەندین ڕاپۆرت لەبارەی تاوانە ژینگەیەكانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەكانی بڵاوكراونەتەوە، ناوچەکە بە بەرهەمهێنانی زەیتون ناسراوە، بەڵام لەدوای هێرشەكەی توركیاوە، داربڕین و فرۆشتنی دار زەیتونەکان و گۆڕینی زەویەكانی ناوچەكە بۆ مەبەستی سەربازی و نیشتەجێبون، زیانێکی زۆری بەناوچەكە گەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی PAXی هۆڵندی تەنها لەماوەی سێ ساڵی سەرەتای داگیركردنی عەفرین و تا ساڵی 2021، زیاتر لە 58%ی دارستانەکانی ئەو بەشەی ڕۆژئاڤای كوردستان بڕدراونەتەوە و لەناوبراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *