به‌په‌له

چوار وێنە و چوار گێڕانەوەی جیاواز بەڵام پەیوەندیدار

✍ د. خالید خەیاتی

وێنەی یەکەم: د. سەبەست نەبی، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، مامۆستای فەلسەفەی سیاسی لە زانکۆی کۆیە لە باشووری کوردستان و هەروەها شرۆڤەکاری سیاسی، ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتی هەسەدە (HSD) لە سووریا لە لایەن کەسانی سەر بە ڕەوتی ئا,پۆئیزمەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەو ڕاگەیاندنە شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتی لە دژی هەڕەشەکەران و هاوکات پشتیوانی بۆ ناوبراو لێکەوتەوە. لە ناو ئەو دەنگانە‌دا، دەنگی ئاکادیمیسییەن و کەسانی ناسراوی کورد وەکوو د. بورهان یاسین, عومەر شێخمووس و پڕۆفیسۆر کەماڵی سولەیمانی @KamalKajiw دەبیسترێت. سولەیمانی دەڵێت “کە کاتی ئەوە هاتووە کە پ ک ک و دەم پارتی بە هەمان شێوە کە بەڵگەی “کۆتاییهێنانی تیرۆریان” بۆ تورکیا واژۆ کرد، لە بەرامبەر کوردیش دا هەمان ڕێ و شوێن بگرنە بەر”. لێرەدا، منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو هەموو دەنگەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بۆ پشتگری لە د. نەبی و مافی ڕادەربڕین بەرز بوونەتەوە.

وێنەی دووهەم: کەسایەتیی ناسراوی کورد، شێخ موڕشید غەزنەوی @MurshidKhaznawi, ڕوو دەکاتە هەموو بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (ئەنەکەسە ش دە ناودا) و دەڵێت: ئێوە شایەنی ئەو بەرپرسیارێتییە نەبوون کە کورد پێیدان.

وێنەی سێهەم: سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و سەرۆکی پێشووتری شارەوانی ئامەد (دیاربەکر)، ڕۆژی شەممە 29 مانگی 8, لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. مێهدی زانا زیاتر لە 15 ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی تورکیا بە سەر بردووە. لە کتێبێک دا بە ناوی “زیندانی ژمارە 5” باس لە شێوازی تاقەتپرۆکێنی ئەشکەنجەی تورکەکان لە زیندانی دیاربەکر دەکات. شانازی ئەوەم هەبووە کە چەند جارێک بە خزمەتییان بگەم. ئەو هەمیشە لە ئاستێکی بەرز و بە ڕۆحێکی گەورەوە قسەی دەکرد، تەنانەت ئەو کاتەی گلەیی هەبوو لەو هەموو بێ وەفایی و ئازارانەی کە لە لایەن هێندێک شەخس و ڕێکخراوەوە پێی گەییشتبوو. مێهدی زانا باسی ئەوەشی بۆ کردم کە باب و باپیرانی بە ڕەچەڵەک خەڵکی هەولێر بوونە. غەمبارم بە کۆچی دواییت و سپاس بۆ ئەو هەمووە خزمەتەی بە کوردت کرد. کۆچت پیرۆز گەورەم!

وێنەی چوارەم: کێشەی درووزەکان لە سووریا کۆتایی نایەت. دۆینێ شەممە 29ی مانگ، حکوومەتی سووریا لە چوارچێوەی تاقیکاری قوتابخانەکانی وڵات‌دا، بەرنامەی هەبوو کە بە مەبەستی بەشداری لە تاقیکارییەکاندا خوێندکارانی درووز ڕاکێشی دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان بکەن. بەڵام درووزەکان پێیان وابوو ئەوە تەڵەیەکی حکوومەتییە و پێشییان پێگرت. هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەیی دان و ئاڵۆزی بەردەوامە. شایانی باسە کە گرژییەکانی پار لە نێوان درووزەکان و عەڕەبی ئیسلامی سەر بە حکوومەت نیزیکەی 2000 کوژراوی لێکەوتەوە. چەند ڕۆژ لەوەپێش سەرۆکی ئایینی درووزەکان، شێخ حیکمەت هیجری ڕایگەیاند کە ئەوان سووری نین و بەشێک لە ئیسڕائیلن.
بەهەرحال کێشە و گرفتەکانی سووریا، تەنانەت بە تێکەڵبوونی هێزە کوردەکانیش ئاوا بە هاسانی کۆتایی نایەت.

ئێوە دەڵێن چی لە سەر ئەو چوار وێنەیە؟

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سیاسەتی خۆتەعریبکردن لە باشووری کوردستان / بەشی سێهەم

✍ د. کەمال سولەیمانی بەشی سێهەم ئەو پەرەسەندنە دامەزراوەیی و ناوچەییانەی لە بەشەکانی پێشوودا تاوتوێ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *