به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی هێزی پاسه‌وانی سنووری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ گرووپه «جوداخوازه چه‌کداره‌کان» تووشی پێکدادان بوون و سه‌ربازه‌که له کاتی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکدا به فیشه‌ک پێکراوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی له‌م ڕووداوه‌دا کوژراوه، خه‌ڵکی ناوچه‌ی کوره‌نگ سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری بووه و له یه‌کێک له بنکه‌کانی پاسه‌وانی سنووری پاوه خزمه‌تی سه‌ربازی کردووه.
ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌کانی پارێزگای کرماشان، زۆرجار بوونه‌ته شوێنی پێکدادانی چه‌کداری له نێوان هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران و گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان. تاوه‌کو ئێستا هیچ لایه‌نێک به فه‌رمی به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
قەندیل پرێس