به‌په‌له

تورکیا کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامدا، نۆ شەهید و دوو بریندار هەن

قەندیل پرێس، کۆبانێ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لە هەمان  خێزانن.

لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، فڕۆکەیەکی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی باشوری کۆبانێ کرد، خێزانێک کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن، کە ئەندامانی خێزانەکە پێکدێن لە؛ ئاهین عوسمان عەبدۆ، دیجلە عوسمان عەبدۆ، دلۆڤان عوسمان عەبدۆ، یاسر عوسمان عەبدۆ، عەزیزا عوسمان عەبدۆ، ساڵحا عوسمان عەبدۆ، ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ، عوسمان بەرکاڵ عەبدۆ (باوک)، و غەزالا عوسمان عەبدۆ (دایک) شەهید کرا.
هەروەها ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ و نارین عوسمان عەبدۆش برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *