به‌په‌له

وردەكاری كۆبوونەوەكەی پەیەدە و ئەنەكەسە بەئامادەبوونی نوێنەری ئەمریكا و فەرماندەی هەسەدە ئاشكراكرا

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا ئەنەكەسە، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، كەش و هەوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتیك پەیەدە زۆر ئەرێنی بوو.

ڕۆژی سێشەممە، كۆبوونەوەیەكی نێوان پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا ئەنەكەسە لە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و نوێنەری ئەمەریكا بەڕێوەچوو.

ئۆسۆ بەئاژانسی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند: “ڕۆژی سێشەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد و شاندێكی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە بەڕێوەچوو، كە سكۆت بۆڵس نێردەی ئەمریكا بۆ باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەبوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیدگای سیاسی هاوبەشی كورد تاوتوێ كرا، و كەشوهەوا زۆر ئەرێنی بوو.

لەكۆتایی لێدوانەكەیدا ئۆسۆ ڕوونی كردەوە كە ڕێككەوتن كراوە لەسەر تەواوكردنی ئەو بڕگانەی كە ماونەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی هاوبەش پێكبهێنرێت، ئیرادەیەكی ڕوون لە هەردوولا هەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركەی پێیان سپێردراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *