کوردستان

ئۆجالان: پرۆسەی ئاشتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە

عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و دەبێت هەموولایەک بەگوێرەی پێویستی پرۆسەکە، بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بکەن. شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجالان، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئیمراڵی کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر و نیوییان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامداوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو زۆر باشبووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆجالان …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆکانسەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان

تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ، سۆران قاسمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کاوە ساڵحی، تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕزگار بابامیری، تەمەن ٤٢ ساڵ هەر یەک لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتەکانی “بەغی” و “موحاربه” سزای بەندکران و بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان” …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارتی دەم سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەکات

پارتی دەم سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەکات و داوا لە هەموو لایەک دەکات؛ بە ئاشتی و چارەسەر رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئازارەکان بگرن. پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم” راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی پێنج سەربازی تورکیا و برینداربوونی 14 سەربازی دیکە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا؛ سەرەخۆشی …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەرەکە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ٣ـی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئاسۆس شەهیدبوون و ڕایگەیاند، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە خەونی شەهیدانمان بەدی بهێنین. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بوون. …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن. ئەو شاندە، کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەمموزی 2025 بەرەو دوورگەکە بەڕێکەوتن، پێکهاتووە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار پەرلەمانتارانی دەم پارتی و پارێزەر ئۆزگور فایەق …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەو گەنجەی وتی؛ “من كوردم تورک نیم” دادگایی دەکرێت

قەندیل پرێس عەلی چەڤەن، گەنجێکی کوردی ئاساییە و سەربە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نییە و تەنها لەبەر ئەوەی وتویەتی (کوردم و تورک نیم) ئێستا دادگایی دەکرێت، پارێزەرەکەی لە پلاتفۆرمی ئیکس دا نووسیویەتی بڕیار وایە لە 10ـی تەموز دادگایی بکرێت بە هۆی ئەوەی  وتویەتی (کوردم و تورک نیم). عەلی لە دوای گرتنەکەی ئەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە بۆ قەندیل پرێس: ئەمریکا خەریکی بەهێزکردنی بنکە سەربازیەکانیدایە لە رۆژئاوای کوردستان

قەندیل پرێس ئەمرۆ 5ـێ تەممووز 2025 ، نێزیکەی 20 بارهەڵگری ئەمریکی پێداویستی سەربازیان گەیاندووتە بنکەی سەربازی لە کۆبانێ. سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانی هەسەدە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان خەریکی بەهێزکردنی بنکە سەربازیەکانی خۆی دایە و لەو چارچێوەیەدا بنکەی سەربازی کۆبانێ کە لە ئاداری ئەمساڵدا دروستیکردووە دوای هەرەشەکانی تورکیا، …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامی ژینۆ کچی ڕزگار بابامیری

باوکم، ڕزگار بابامیری، تەنیا بەهۆی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی بریندار دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. لە دوایین حوکمدا، تۆمەتێکی نوێ و هەڵبەستراو بۆ دۆسیەکەی زیاد کرا: “پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی”، لە کاتێکدا باوکم تەنیا یەک ڕۆژ لە دەرەوەی زیندان نەبووە. ئەم تۆمەتانە تەنها هەوڵێکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

سوپای عێراق بەرەو کوردستان دەستی بەجوڵە کردوە و پێشمەرگەش ڕوبەڕویان بونەتەوە

قەندیل پرێس – گەرمیان سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانی 70ـی پيشمەرگە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بە هێزێکی زۆرەوە هاتوونەتە قەزای خورماتو بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کێڵگەی نەوتی قەمبەر لەنێوان قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگەش رووبەروویان بۆنەتەوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەپێی زانیاریەکانی قەندیل …

زیاتر بخوێنەرەوە

وتەبێژی كەجەكە: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” کە مانگى ئایار بڕیارى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، رایگەیاند، یەکەم گرووپی ئەندامەکانیان لە سنوورى سلێمانى چەکەکانیان رادەستدەکەن، ئەوەش دەستپێکى هەنگاوی کردارییە بۆ چەکدانان وەک بەشێک لە پرۆسەی ئاشتی. ئاژانسى ئەسیۆشییەتید پرێس بڵاویکردەوە، بڕیارە رێوڕەسمى چەکدانان لەنێوان 10 تاوەکو 12ـی تەمموز لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. لەو بارەیەوە، …

زیاتر بخوێنەرەوە