رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى رایگەیاند، لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى بە هیچ جۆرێک شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کە خۆى هەڵوەشاندووەتەوە، رانەگیراوە و ئاماژە بە هەڵکشانى بۆردوومانەکانیش دەکات. کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوەکە رایگەیاند، بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى ئامێدى بەردەوامە و …
زیاتر بخوێنەرەوەئەنجامنامەی کۆنفرانسی سەدەمین ساڵیادی ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران
قەندیل پرێس- بەلژیکا قەندیل پرێس ئەنجامنامەی کۆنفرانسی سەدەمین ساڵیادی ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران بڵاودەکاتەوە کە تێیدا راگەیێنرا؛ “هێشتا شوێنی گۆڕی شێخ سەعید و 47 هەڤاڵەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەم ڕەوشە نەوەک هەر بۆ کورد، بۆ ویژدانی مرۆڤایەتیش پێشێلکردنێکی گەورەی مافەکانە”. ئەنجامنامەی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بە ناونیشانی “شێخ سەعید و کۆمەڵەی ئازادی: مێژوو، …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەکانی دەم پارتی لە ئەمریکا بەردەوامە
شاندێکی دەم پارتی کە لە ٢٢-٢٨ـی حوزەیرانەوە لە ئەمریکان، پەیوەست بە مژارەکانی یەکێتی نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێشهاتە هەرێمییەکان کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و دامودەزگا حکومیی و میداییەکاندا دەستپێکردووە. شاندەکە کە لە ئەبرو گونای یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی بۆ پەیوەندەییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، محەمەد ڕوشتوو یاریدەدەری هاسەرۆکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو
لە ناوچەی سنووریی ئاوپەڕی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی سەیوان عەبدوڵازادەیە، خەڵکی گوندی حەوت تاشە. ئەو کۆڵبەرەشەی بریندارکراوە، برینەکەی سەختە. هێزەکانی سنوور تەقەیان بەنێو ژمارەیەک کۆڵبەردا کردووە، دە ئەسپیان کوشتوون و دەستیان بەسەر …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆنفرانسی سەدەمین ساڵیادی ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە بەلژیکا
قەندیل پرێس – راپۆرتی تایبەت نێردەی قەندیل پرێس لە بەلجیکا ڕاگەیاند: رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2025 کۆمەڵەی ئازادی، شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی بە سەرپەرشتی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سەدەمین- ساڵیادی ڕاپەرینی 1925 لە دووەمین دانیشتنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925 لە بواری مێژووییەوە بەشێوەیەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست دەکەن
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانیان لە هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هێرشانە بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست دەکەن. ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رۆژی شەممە، 28ی حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەراورد بە پێشتر، هێرشەکانی سوپای تورکیا …
زیاتر بخوێنەرەوەئۆجەلان نامەی بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە شێخ سەعیدی پیران نارد
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە سەرەتای مانگی ئایار خۆهەوەڵوەشاندنەوەی راگەیاند، نامەیەکی بۆ کۆنفرانسی” 100 ساڵەی سەرهەڵدانی شێخ سەعید و بزووتنەوەی ئازادی” نارد و تێیدا باسی رۆڵی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانیدا دەکات. ئۆجەلان لە سەرەتای نامەکەدا دەڵێت، سەرهەڵدانی شێخ سەعید، کە …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرکردایەتی ٧ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٥ لە هەوڵێکی نوێدا بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و یەکڕیزی، سەرکردایەتیی حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پێکهێنانی “ئەنجومەنی هاوکاری و یەکگرتوویی” و دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ ئەم هاوکارییە بووە. ئەو حەوت لایەنەی کە بەشدارییان …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە
شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکی جەهەپە و مەهەپە و ئۆجەلاندا کۆدەبنەوە و باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پرۆسەکە دەکرێت. پاش کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى ئیمراڵى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ میتحات سانجار گوتی، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەماندا …
زیاتر بخوێنەرەوەعەلی حەمەساڵح و دوو بەرپرسی دیکەی رەوتی هەڵوێست لە سلێمانی دەستگیرکران
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و دوو لە بەرپرسانی باڵای رەوتەکە، لە شاری سلێمانی دەستگیرکران. عەلی حەمەساڵح، د. رێبوار کەریم و د. غالب محەممەد لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سلێمانییەوە دەستگیرکران. ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندانێک دژی نەناردنی مووچە بەڕێوەبچێت و لیژنەی ئەمنی سلێمانیش رایگەیاندووە، “کاتەکە بۆ خۆپێشاندان گونجاو نییە”.
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس