به‌په‌له

کوردستان

وتەبێژی كەجەكە: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” کە مانگى ئایار بڕیارى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، رایگەیاند، یەکەم گرووپی ئەندامەکانیان لە سنوورى سلێمانى چەکەکانیان رادەستدەکەن، ئەوەش دەستپێکى هەنگاوی کردارییە بۆ چەکدانان وەک بەشێک لە پرۆسەی ئاشتی. ئاژانسى ئەسیۆشییەتید پرێس بڵاویکردەوە، بڕیارە رێوڕەسمى چەکدانان لەنێوان 10 تاوەکو 12ـی تەمموز لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. لەو بارەیەوە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

حوکمی رزگار بەیگزادەی بابامیری لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییی ڕێژیمی ئێرانەوە سەپێندرایەوە

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، رزگار بەیگزادەی بابامیری، زیندانی سیاسیی تەمەن ٤٧ ساڵانی کورد، لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. ژینۆ بەیگزادەی بابامیری، کچی ئەو بەندکراوە سیاسییە ، لە پلەتفۆرمی ئیکس ئەو هەوڵەی پشتراست کردۆتەوە و نووسیویەتی: ” باوکم، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە”. رزگار بەیگزادەی بابامیری، لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەکتەب سیاسیەکی کۆمەڵی دادگەریی دەرکرد

قەندیل پرێس – هەولێر دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی دەرکرد، قەندیل پرێس هۆکاری فەرمانەمانەکە ئاشکەرا دەکات. بەپێی بەڵگەنامەیەک دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە یاداشتێکدا کە ژمارە و ڕێککەوتی دەرچونی لەسەر نییە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری دەرکردوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

گوتەبێژى پارتى دەم: هەفتەی داهاتوو بینەری ساتێکی مێژوویی دەبین

ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دەم، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرۆسەیەی تاوتوێکرد کە لە ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەمووان بینەری ساتێکی مێژوویی دەبن. دۆغان، رەتیکردەوە بە وردیی زانیارییان لەبارەی شوێنی چەکدانانەکە هەبێت و گوتیشی “تەنیا دەتوانن بڵێن، لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەرپرسێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

موسا ئومیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا. موسا ئومیدی رۆژی چوارشەممە 02-07-2025 لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکڤانە بە کەسوکاری رانەگەیێندراوە. موسا ئومیدی لە دیارترین چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنییە لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارەی هاوپەیمانان دەگاتە هەرێمی کوردستان

قەندیل پرێس- هەولێر ئەمرۆ 3ـی خەرمانانی 2025 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت: رۆژی یەکشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەشدەکرێت. لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی خەرمانانی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتیى گشتى …

زیاتر بخوێنەرەوە

درۆنێک لە گوندی گەرمکی سنوری گەرمیان کەوتە خوارەوە

درۆنێك له‌ نێوان شارەدێی سه‌رقه‌ڵا و كۆكسی سەر بەشارۆچکەی کفری له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌وته‌ خواره‌وه‌. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو درۆنەی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەوتووەتە خوارەوە، دوو مووشەکی لێبەستراوە، گوتیشی: دوای کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، تیمێکی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بردویانە. ئاماژەی بەوەش کرد، درۆنەکە تانکی بەنزینەکەی بەتاڵ بووە …

زیاتر بخوێنەرەوە

مێلیتاریزەکردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش تەواوبوونی شەڕ

پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنینی جێگیر کردووە و دۆخەکەی بەتەواوەتی مێلیتاریزە کردووە. بەپێی هەواڵ و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، هەموو ڕێگەکانی چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران و پۆلیسەوە بە دانانی خاڵی پشکنین گیراوە و کەشێکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆجەلان: ئازادیی من دابڕاو نییە لە ئازادیی کۆمەڵگە

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو شاندە نێودەوڵەتییە 39 کەسییە کرد، کە بەمەبەستی بینینی ئۆجەلان سەردانی تورکیایان کردووە و هیوای خواستووە بتوانێت شاندەکە ببینێت. ئۆجەلان شاندەکە بە دۆستەکانی ناودەبات و لە سەرەتای پەیامەکەیدا دەڵێت، “هەوڵەکانتان بۆ دیداری من زۆر مانادار و بەهادارە، کە گەڕان نییە بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکی دەزگای میت دەربارەی چەکدانانی پەکەکە گەیشتە هەولێر

قەندیل پرێس – هەولێر بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ سەرۆکی دەزگای میتی تورکی ئەمرۆ گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و دەربارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەگەل بارزانی و تاڵەبانی کۆبووتەوە. سەرچاوەیەک لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکی لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ هەریەک لە …

زیاتر بخوێنەرەوە