به‌په‌له

کوردستان

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە حەمید مورادی بە بیر هێنایەوە

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە حەمید مورادی کە شەوی ٢٥ی تەممووز بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چیای ئاویەری شاری سنە گیانی لەدەستدا بەبیر ‌هێنایەوە و وتی: “حەمید مورادی بۆ ئەوەی سروشت و دارستانی وڵاتەکەی نەسووتێت، گیانی خۆی فیدا کرد. ئەم پێگەیە زۆر شکۆمەند و بەنرخە.” کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە سەبارەت بەو ئاگرەی کە شەوی ٢٥ی …

زیاتر بخوێنەرەوە

جەمیل بایک: توركیا ئەركی لەسەر شانەو پێویستە گۆڕانكاری لەیاساكاندا بكات

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، تورکیا ئەرکی لەسەر شانەو پێویستە گۆڕانکاری لەیاساکاندا بکات”. دەشلێت”دەتوانن رێبەر ئازاد بکەن و دوبارە دەستگیری بکەنەوە، بۆیە هەمواری یاسایی مەرجە”. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، لەبەشی سێیەمی چاوپێكەوتنەوەكەی لەگەڵ میدیایەكی پەكەكە ئاشكرایكرد،” چەک هەڵگرتنی گەریلا دژی سوپای تورکیا ئامرازێک بوو بۆ گەیشتن بەکۆمەڵێک ئامانج”. وتیشی، “چەک بۆ ماوەیەک …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمرالی سەبارەت بە دیداری دوێنێیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە

“بۆ میدیا و ڕای گشتی، وەک شاندی دیموکراتی ئیمرالی لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێر و نیومان لەگەڵ کاک عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجامدا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بیروڕامان لەسەر ئەو کۆبوونەوانە ئاڵوگۆڕ کرد کە وەک شاندێک لەگەڵ بەڕێز سەرۆک و وەزیری داد و سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکان ئەنجاممان …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ عـەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی زیندانی کرابوو، ئازادکرا

وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی کە ٣١ ساڵ و سێ مانگ لە زیندان و ١٠ ساڵ تەنها لە زیندانی ئیمرالیدا بوو، ئازادبوو. ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا، سەبارەت بە ئازادبوونی وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ئاسایشی توندی پیتی F، زانیاری ئاشکرا کرد. بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسەکە، وەیسی ئاکتاش دوای ٣١ ساڵ …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان لە کۆبوونەوەدایە

شاندێکی دەم پارتی، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو چوونەتە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوەی پەکەکە لە کۆبوونەوەدان. ئەمڕۆ هەینی ، 25ـی تەممووزی 2025، میدیایی نزیک لەدەم پارتی بڵاوی کردووەتەوە، لەسەردانێکی ڕانەگەیەندراودا، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە‌کانی ئێران

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی ئه‌مڕۆ، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری شاری مەریوان تەقەیان لە كۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێك بە ناوی “دانیال ساڵحی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “دوپلۆرە”ی سەر بە مەریوان بریندار بووە.

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی: پێکەوە دەتوانین ئاشتی مەزن بکەین

دەم پارتی ئەنجامنانەی ئەنجوومەنی پارتەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: “پێکەوە دەتوانین ئاشتی مەزن بکەین. دەتوانین ئاشتی بە دیموکراسی تاجدار بکەین”. دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەکەی ئاشکرا کرد کە ٢٢ـی تەمموز لە ئەنقەرە ئەنجامدرا. ئاماژە بەوە کراوە، لە ١٣هەمین ساڵیاددا، ئەنجوومەنی پارتەکە سڵاوی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات، هەروەها دەڵێت: “ئەو …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانی ڕادەست بکات

وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ڕۆژنامەی “الشرق الاوسط” ئێمە چەكدانان رەتدەکەینەوە، لە سایەی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە باشوری سوریا و پەرەسەندنی هەڕەشەکانی داعش لە دژیان بەم دواییانە. بەهۆی گرژییە بەردەوامەکانی سوریا و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکانی داعش، مەحاڵە هێزەکانی سوریای دیموكرات چەکەکانیان رادەست بکەن. فەرماندەیی گشتی ئەو هێزانە، كە …

زیاتر بخوێنەرەوە

باقرخان لە بارەی ڕۆڵی کۆمیسیۆنەوە هەڵسەنگاندنی کرد

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: “نابێت کاری کۆمیسیۆن تەنها پەیوەست بێت بە هەوڵدانی چەک دانانەوە، بەڵکو دەشتوانێت مۆدێلی ئاشتی لە تورکیا بونیات بنێت و بابەتی بنەڕەتی کۆمیسیۆن چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردە” هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەکەی لە ئەنقەرە قسەی کرد …

زیاتر بخوێنەرەوە

فۆزا یوسف: وڵاتانی نێوەندگیر و حکومەتی سووریا دەیانەوێت سازش بکەین

پاش کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تۆماس باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا راگەیاندووە، “وڵاتانی نێوەندگیر و حکومەتی سووریا دەیانەوێت سازش بکەین”، بەڵام رێگەنادەن بە سەپاندنی یەک زمان و یەک ئاڵا و کولتوور بەسەر پێکهاتەکانی ناوچەکە. فۆزا یوسف، هاوسەرۆکی شاندی …

زیاتر بخوێنەرەوە