به‌په‌له

کوردستان

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی توند دژی دیمەشق بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد شەرع بۆ سەر دروزەکانی سوەیدا هاتەدەنگ و دەڵێت؛ پێویستە دەستبەجێ ئەو کارە دوژمنکارانەیە ڕابگیرێت و بکەرانی سزا بدرێن. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەی کرد؛ “کوشتنی ژن و منداڵ پیاوانی ئاینی تاوانی دژ بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دژە تیرۆر: بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی پیشخابوور و تاوکێ و باعەدرێ

دژەتیرۆر لە هەولێر بڵاویکردەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە درۆنى بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر هەردوو کێڵگەى نەوتى (دى ئێن ئۆ – DNO) لە پیشخابور و تاوکێ، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ و کێڵگەى نەوتیى هاند ئۆیڵى ئەمریکى لە شارەدێى باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک. دژەتیرۆر لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەیانیی ئەمڕۆ لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکى نەوت لە پارێزگاى دهۆک

لە پارێزگای دهۆک و بە دیاریکراویی لە شارەدێى سەرسەنگ، هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکى نەوت و کۆمپانیاى HKN کە کارى بەرهەمهێنانى نەوت لەو دامەزراوەیە دەکات. کۆمانیاکە دەڵێت، “هێرشەکان زیانى مادیی هەبووە و بەهۆیەوە ئاگر لە کێڵگەکە کەوتووەتەوە”. بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کۆمپانیاى HKNى ئەمریکى، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەمموز کاتژمێر 7ى بەیانى هێرشکراوەتەسەر وێستگەیەکى بەرهەمهێنانى نەوت …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە (14)ی تەمووزی 2025 لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر. هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیدارەی خۆسەر پەیامێکی توند بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: قبوڵی ناکەین

ئیدارەی خۆسەر لەڕۆژئاوای کوردستان هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر پارێزگای سوەیدا ئیدانە دەکات و دەڵێت،” بە هەموو پێوەرێکی نیشتمانی و مرۆییەکان بە قبوڵنەکراوی دەزانین “. ئیدارەی خۆسەر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە خەڵکی سویدا دەکرێت، ئیدانەی دەکەین و بە هەموو پێوەرێکی نیشتمانی و مرۆییەکان بە قبوڵنەکراوی دەزانین، بەو …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەی هێزەکانى هاوپەیمانان کۆبوونەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و سووريا، پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و مەترسییەکانى داعش و دۆخى کوردیان لە سووریا تاوتوێکرد. بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچيرڤان بارزانى بە ئامادەبوونى وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌، سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تى …

زیاتر بخوێنەرەوە

شەڕی نێوخۆیی سووریا پەرە دەسێنێت و ژمارەی کوژراوان گەیشتە 50 کەس

شەڕی نێوخۆیی لە سووریا سەری هەڵدایەوە، لە سنووری سوەیدا گرووپە چەکدارەکان و هێزێکی پۆلیسی خۆجێیی رووبەڕووی یەکدی بوونەوە، لە گەڕەکێکی شارەکەش گرووپێکی هۆزەکان لەگەڵ هێزێکی دروزەکان رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، لە لایەکی دیکەش لە سنووری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، شەڕ لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی حەمزات و سوڵتان موراد هەڵگیرساوە. شەڕەکەی سنووری سوەیدا، دوای …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەندیل پرێس وردەکاری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس- هەولێر بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمشەو کاتژمێر 1:50حەشدی شەعبی بە 9 درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشی کردووە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر. سەرچاوەکەی قەندیل پرێس ئاماژەی بەوە کرد؛ ژووری عەمەلیاتی ئاسایشی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەمنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئاراستەی هێرشەکەی ئەمشەوی ئاشکەرا کردووە کە بریتین لە؛ “سنووری موسڵ و …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەولێر؛ خۆپیشاندانی وەرتێ گرژی تێکەوت و هاوڵاتیەک کوژرا

قەندیل پرێس- ڕواندوز ئەمی وەرتی رێکخەری خۆپیشاندانی ئەم شەوی قەزای ڕەاندوزی هەولێر بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناحەیەی وەرتێ، هاوڵاتییەک کوژرا ناوبراو خێزاندارە و چەند منداڵێکی هەیە. ئەمشەو لە خۆپیشاندان کەبۆ داواکردنی کارەبا ئەنجامدرا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان هاوڵاتیەکی گوندی سەرنەوس بەناوی (حەسەن سەرنەوسی) لەسنوری ناحیەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامی حیزبی دم پارتی باکووری کوردستان لە ٣٦ ساڵەی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملۆدا

حیزبی دم پارتی باکووری کوردستان: لە ٣٦ ساڵەی تیرۆرکردنیدا، بە ڕێزەوە یادی ڕێبەری مەزن، ڕەمزی ژیانی بەرخۆدان، دوکتور قاسملۆ دەکەینەوە و سەری خۆمان لە بەردەمی و خەباتەکەی دادەنوێنین. ئەو دۆزەی گیانی خۆی لە پێناویدا بەخت کرد، دۆزی ئێمەیە. بە دڵنیاییەوە دەیگەیەنینە سەرکەوتن.

زیاتر بخوێنەرەوە