سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا، پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و مەترسییەکانى داعش و دۆخى کوردیان لە سووریا تاوتوێکرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچيرڤان بارزانى بە ئامادەبوونى وه‌زيرى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا. لەوبارەوە جەختیانکردووە له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شیى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاتە، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێکراون.
قەندیل پرێس