به‌په‌له

کوردستان

دەمیرتاش: ئازادیی گشتیی لە ئازادیی من گرنگترە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتیی دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت، ئازادیی کۆمەڵگە و خەڵک، لە ئازادیی ئەو گرنگترە. عومەر گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دەم سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووترى هەدەپەی کرد، کە زیاتر لە نۆ ساڵە لە زیندانی ئەدیرنەیە و پاش سەردانەکەشی پەیامێکی دەستنووسی دەمیرتاش و وردەکاریی گفتوگۆکەی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرکوتکردنی چالاکوانانی کورد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامە 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بڵاوی كردەوە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوە لەو چوارچێوەیەشدا، دوو چالاکوانی کورد سزا دراون، چالاکوانێکیش خراوەتە زیندان و چارەنووسی هاوڵاتییەکی دیکەش نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لەبارەی بارودۆخی هاوڵاتییان و چالاکوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو. لە هەواڵەکەدا هاتووە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: منداڵی به‌رپرسی هه‌رێم هه‌یه‌ خاوه‌نی هه‌شت ملیار دۆلاره‌

عەلی حەمەساڵح ڕایدەگەیەنێت، هه‌مو دنیا باسی سه‌رمایه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات شه‌ش ملیار دۆلاری هه‌یه‌، بەڵام منداڵی به‌رپرسی هه‌رێم هه‌یه‌ خاوه‌نی هه‌شت ملیار دۆلاره‌. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست  ئاماژەی بەوەکرد،” كوڕی به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵی ئاسمانی، زانكۆ، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون و ملیاران دۆلاریان هه‌یه‌ “. ئەوەشیخستەڕوو، منداڵی بەرپرس هەیە زه‌ویان داوه‌تێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ 42 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت

لە 42 ساڵەی یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کەسوکاری قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبووبکاتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختدەکاتەوە لەسەر ته‌واوى مافه‌كانى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى رژێمى پێشوو و دەشڵێت؛ ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه‌ هه‌رچى پێويسته‌ …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرا

کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، لەسەر سنووری بانە بە سەختی بریندار کرا. کۆڵبەر نیوز، سەبارەت بە بریندارکردنی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گرووپێکی کۆڵبەران لە مەرزی “ئاشترئاباد” و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە داعش هێشتا “مەترسییەکی راستەقینەیە” و جەختیان لە بەردەوامیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 31-07-2025، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری پێشمەرگە …

زیاتر بخوێنەرەوە

مه‌زڵوم عه‌بدى ژماره‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ ئاشكراده‌كات

مەزڵوم عەبدی ئاشكرایده‌كات، دیمەشق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندوه‌ بۆ ڕازیبون بەداخوازییه‌كانى کورد، لەبارەی زمان‌و مافە کولتورییەكان، ده‌شڵێت:”یەکخستنی 100 هەزار چەکدار لەوەزارەتی بەرگریی سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە، بەڵام لەگەڵ حکومەت هاوڕاین لەسەر یەکڕیزیی سوریا بەیەک سوپاو یەک ئاڵا، هەندێک دامەزراوەی سیادیش دەبێت بەناوەندگەرایی بمێننەوە”. ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکانی گشتیی دەبەپە سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد

هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد. هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری Fـی ئیمراڵی زیندانی دەکرا و پاش ٣١ ساڵ و ٣ مانگ ئازادکرا. سەردانەکە لە بینای پارتی یەکسانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوو درۆن لە سنووری هەولێر کەوتنە خوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە درۆنەکان لەنێو زەوییەکی کشتوکاڵیی سنووری کەورەسۆر و ئەوی دیکە لە ناحیەی ڕزگاریی قەزای خەبات کەوتووەتە خوارەوە. دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت، کاتژمێر 05:50 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارێزگاری سلێمانی بۆ قەندیل پرێس؛ دوای 102 ساڵ لە پەیمانی لۆزان ئیستا کورد لە هەموو کاتێک بەهێزترە

قەندیل پرێس – سویسڕا دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی 102ـیەمین ساڵیادی لۆزان بە نێردەی قەندیل پريسی ڕاگەیاند؛ دوای 102 ساڵ لە پەیمانی لۆزان ئیستا کورد لە هەموو کاتێک بەهێزتر، جیهان و وڵاتانی دەوڵەت نەتەوەی تورک و فارس و عەرەب لەوە تێگەیشتوون بێ بوونی کورد سەرکەوتوو نابن، نەیانتوانی …

زیاتر بخوێنەرەوە