به‌په‌له

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە داعش هێشتا “مەترسییەکی راستەقینەیە” و جەختیان لە بەردەوامیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 31-07-2025، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری پێشمەرگە و کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا ئامادەی بوون، دواپێشهاتە ئەمنییەکان و جموجووڵەکانی داعش تاوتوێ کراون.

لەبارەی هەڕەشەکانی داعشەوە، هەردوولا رایانگەیاندووە، “پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هاریکاری و هەماهەنگی بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەیان” و بۆ ئەو مەبەستەش مانەوە و بەردەوامیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان بە “پێویست” زانیوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بوو، کە بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە و سوپاسالار بەڕێوەچوو.

لەبارەی دۆخی سووریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هاوپەیمانان جەختیان کردەوە کە پێویستە “کورد و پێکهاتەکانی دیکە هاوبەشێکی کارای ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەیان بن.”

دوا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *