لە 42 ساڵەی یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کەسوکاری قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبووبکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختدەکاتەوە لەسەر ته‌واوى مافه‌كانى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى رژێمى پێشوو و دەشڵێت؛ ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ به‌ديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.
نێچیرڤان بارزانی داواشیکردووە، ئازار و تاڵييه‌كانی رابردوو ببنه په‌ند و وانه تاوەکو هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه به يه‌كتر قبوڵكردن و رێزله‌يه‌كگرتنەوە بژین.
هاوکات مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا، جەختدەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی یاسایی و بەرپرسیاریەتیی دەستووریی خۆی بەرامبەر بە قوربانیانی جێنۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی کوردستان و هەموو قوربانیانی دەستی رژێمی پێشوو جێبەجێبکات و چیتر مافەکانیان پشتگوێنەخات.
مەسرور بارزانی دەشڵێت، گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتەکانییەوە، قوربانییەکی زۆری لە پێناو پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و مافە رەواکانی داوە و هەرگیز دەستبەرداریان نابێت و بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبێتەوە کە هەوڵی داگیرکاری و دووبارەکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنی و تاوانەکانی رابردوو دەدەن.
قەندیل پرێس