کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

ئێوارەی رۆژی سێشەممە هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (پەیام ئەحمەدی) کوژرا.

پەیام ئەحمەدی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە خەڵکی گوندی بەرقڕو سەربە سەوڵاوی مەریوان بوو.

ئەو کۆڵبەرانەی لەگەڵ پەیام ئەحمەدی بوون بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیان راگەیاندووە، هێزەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردوون.

هەروەها رایانگەیاندووە، بەهۆی تەقەی زۆری هێزەکانی ئێران نەتوانراوە هەر ئەو کاتە تەرمەکە بگوازنەوە دوێنی چوارشەممە تەرمی پەیام ئەحمەدی گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی مەریوان.

رۆژی سێشەممە، 8-7-2025، لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی خالید محەممەدی کوژرا.

لە ماوەێ سێ هەفتە دا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لانیکەم 30 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە و 13یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *