به‌په‌له

مێژوی ئەشکەوتی جاسەنە

ئەشکەوتی جاسەنە، بە دووری ٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی و لە ناوچەی سورداشدایە، زیاتر لە پەناگەیەکی سروشتییە. ئەم ئەشکەوتە لە مێژووی هاوچەرخی کورددا وەک قەڵایەکی شۆڕشگێڕی و ناوەندێکی ڕۆشنبیری ناسراوە. لە ساڵی ١٩٢٣، دوای هێرشی فڕۆکەکانی سوپای بەریتانیا، شێخ مەحموودی حەفیدی نەمر ئەم ئەشکەوتەی کردە پەناگە و چاپخانەیەکی تێدا دامەزراند.

هەر لەم ئەشکەوتەدا بوو کە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی “بانگی حەق” لە ٢ی ئازاری ١٩٢٣ دەرچوو، کە بووە دەنگی ڕاستگۆی شۆڕش و ویستی نەتەوەیەک.

نیو سەدە دواتر و لە سەردەمی شۆڕشی نوێی باشووری کوردستاندا، جاسەنە جارێکی تر بووەوە پەناگەیەکی گرنگی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *