به‌په‌له

سوپای تورکیا لە هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە

ئەندامێکی ڕیکخراوی سی پی تی ئەمریکیی بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەنجامدانی مەڕاسیمی نیازپاکی و لەنێوبردنی چەک لەلایەن ٣٠ گەریلای پەکەکەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا پێنج جار تۆپبارانی (گەلی مێوین و گەلی قەچۆ)یان لە دەڤەری نهێلێ لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی کرد.

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر هەرێمی کوردستان، بەم شێوەیە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زانیاری بڵاوکردەوە.

کامەران عوسمان بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەنجامدانی مەڕاسیمی نیازپاکی و لەنێوبردنی چەک لەلایەن ٣٠ گەریلای پەکەکەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا پێنج جار تۆپبارانی (گەلی مێوین و گەلی قەچۆ) یان لە دەڤەری نهێلێ لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکوو ئێستا، سوپای تورکیا ١٢جار هێرش و تۆپبارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەڕای نیشاندانی نیازپاکی لەلایەن گرووپێک لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بە سووتاندنی چەکەکانیان لە ڕۆژی ١١ـی تەممووزی ٢٠٢٥، بەڵام تاکوو ئێستا هێرشەکانی سووپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *