ئیمامئۆغڵو: مەحاڵە بێ دیموکراسی، ئاشتییەکی ڕاستەقینە لەتورکیادا بنیات بنرێت

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی شارەوانی ئەستەنبوڵ‌و کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت “مەحاڵە ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە شوێنێکدا بنیات بنرێت کە ڕۆژانە بەرپرسانی هەڵبژێردراو لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیر بکرێن”.

ئیمامئۆغلو سەبارەت بەپرۆسەی چەک دانانی پەکەکە لەپۆستێکدا دەڵێت “قۆناغی یەکەمی هەڵوەشاندنەوەو چەکداماڵینی پەکەکە لە سلێمانی ڕوویدا، ئایندەیەک کە چەک بێدەنگ بێت، خواست و پێویستی هاوبەشمانە. بەردەوام دەبین لەپێشکەشکردنی پاڵپشتی بنیاتنەرانە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەگوێرەی هیواو نیگەرانییەکانی هەموو میللەت بەرەوپێش بچێت”.

دەشڵێت “هیوادارم ئەم هەنگاوە یەکەمە سوودی بۆ میللەتەکەمان و دەوڵەتەکەمان و هەموو خەڵکی ناوچەکەمان هەبێت، من سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریان کردووە، نابێت لەبیر بکرێت کە ئەولەویەتی سەرەکی بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆرو ئاوەدان، دیموکراسییە بۆ هەمووان، مەحاڵە ئاشتییەکی ڕاستەقینە لەشوێنێکدا بنیاتبنرێت کە ڕۆژانە بەرپرسانی هەڵبژێردراو لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیر بکرێن‌و ئەو کەسانە بێدەنگ دەکرێن‌و سەروەری یاسا  پەکخراوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی گرت و پاکی کردەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *