پارتی دەم سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەکات

پارتی دەم سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەکات و داوا لە هەموو لایەک دەکات؛ بە ئاشتی و چارەسەر رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئازارەکان بگرن.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم” راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی پێنج سەربازی تورکیا و برینداربوونی 14 سەربازی دیکە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا؛ سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری سەربازەکان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.

پارتی دەم لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “گیانلەدەستدانەکان هەموومان نیگەران دەکات و تەواوی کۆمەڵگە باجی ئەو دۆخی شەڕ و بێ چارەسەرییە دەدات، کە چەندین ساڵە درێژەی هەیە.”

لە راگەیەندراوەکەی پارتی دەمدا جەخت لەوە کراوەتەوە، “ئەوەی بەرگری لە مافی ژیان دەکات، هاوبەشیکردنی ئازارەکانە، نەک رکابەریکردن لەسەر ئازارەکان. تەنیا ئیرادەی چارەسەر و ئاشتی کۆمەڵایەتیش دەتوانێت رێگربێت لە دووبارەبوونەوەی ئازارەکان.”

پارتی دەم لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە ئاشتی و کۆمەڵایەتیی و چارەسەر بکرێتە بنەما و لەپێناو ئەوەی ژیانێکی زیاتر لەدەستنەدرێت و ئاگری مردن نەکەوێتە هیچ ماڵێک، هەمووان ناچارن داهاتووی هاوبەش لەسەر زەمینەی دادپەروەری و ئاشتیی دروستبکەن.

رۆژی یەکشەممە، شەشی تەمموزی 2025، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان، 19 سەربازیان بەر گازی میسان کەوتوون و بەهۆیەوە پێنج سەربازیان گیانیان لەدەستداوە و 14 سەربازی دیکەیان برینداربوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *