به‌په‌له

مەحمود دۆغان بۆ قەندیل پرێس: پرسی پە,کەکە و پرۆژەی گەشەپێدان ئامانجی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەنقەرەیە

​قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی بەدواداچوون

سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ ئەنقەرە و تاوتوێکردنی پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان، لە کاتێکدایە کە ناوچەکە شاهیدی گۆڕانکاریی قووڵی مەیدانی و سیاسییە. لە پشت پەردەی ئەم گفتوگۆ ئابوورییانە و لێدوانە فەرمییەکان لەسەر هاریکاریی هاوبەش، واقیعێکی ئاڵۆز هەیە؛ بە جۆرێک کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان و پرۆسەی چەک سوتاندنی ژمارەیەک لە گە,ریلاکانی پە,کەکە، بەڵام بەهۆی هەنگاونەنانی جدی لەلایەن تورکیاوە، پرۆسەکە لە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە چاوەڕوانیدا ماوەتەوە. سەبارەت بەم دۆخە، مەحمود دۆغان، رۆژنامەنووس، بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند کە سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەنقەرە لەم قۆناغەدا، لە کاتێکدایە کە پرۆسەی ئاشتی بەهۆی بێهەڵوێستی و هەنگاونەنانی لایەنی تورکییەوە ڕووبەڕووی سستی بووەتەوە.

​لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و سەرەڕای ئیرادەی لایەنی کوردی بۆ پێشکەشکردنی هەنگاوی پراکتیکی وەک سووتاندنی چەک و وەڵامدانەوە بە بانگەوازەکەی ئۆ,جەلان، هێشتا دەسەڵاتی تورکیا وەڵامێکی هاوتای نەبووە و هەنگاوی جددی بۆ چارەسەرکردنی سیاسی نەناوە. ئەم پەکخستن و دواخستنەی هەنگاوە ئەرێنییەکان لەلایەن ئەنقەرەوە، وای کردووە کە کێشەکان نەگەنە چارەسەری کۆتایی و لە جێگەی خۆیاندا بمێننەوە، و حکوومەتی تورکیا لەبری بەهێزکردنی زەمینەی ئاشتی، قەیرانەکانی بۆ دەرەوەی سنورەکان گواستووەتەوە.

لەمبارەیەوە، مەحمود دۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا بەهۆی شکستهێنانی لە گەیشتن بە ئامانجە ناوخۆییەکانی، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەرفراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخەکە بە بەرژەوەندیی خۆی بشکێنێتەوە و بەغدا پەلکێشی ناو ئەم سیاسەتە سەربازییە بکات.

تورکیا کە لە بەدیهێنانی ئامانجە سەربازییەکانی بە تەنیا شکستی هێناوە، ئێستا هەوڵ دەدات بەغدا پەلکێشی ناو ململانێ سەربازییەکان بکات. پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە درێژیی ۱۲۰۰ کیلۆمەتر کە لە بەندەری فاوەوە دەست پێدەکات و دەگاتە تورکیا و باکووری کوردستان و بڕیارە تا ساڵی ۲۰٥۰ تەواو ببێت، هەرچەندە وەک پرۆژەیەکی ستراتیژیی ئابووری دەناسێنرێت، بەڵام لە واقیعدا لەلایەن ئەنقەرەوە وەک کارتێکی فشار و مەرجێک بەکار دێت بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریی سەربازیی عێراق دژی پە,کەکە. سەبارەت بەم هاوکێشەیەش، مەحمود دۆغان جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی ئەمنی و پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەبنە تەوەر و هاوسەنگییەکی نوێ دروست دەکەن، بە جۆرێک کە ئەنقەرە دەیەوێت بەغدا بخاتە ناو هەماهەنگیی سەربازییەوە لەسەر سنوورەکان.

خۆگۆڕێنە سیاسییەکانی تورکیا و سستیی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی، تەنیا ڕەهەندی ناوخۆیی نییە، بەڵکو کاریگەریی نەرێنیی قووڵی لەسەر دۆسیە خزمەتگوزاری و مرۆییەکانی وەکو ئاو و سەروەریی خاکی عێراق هەبووە. بەکارهێنانی دۆسیەی ئاو وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ سەرخستنی ئامانجە ئەمنییەکانی تورکیا، لە کاتێکدایە کە ملیۆنان هاووڵاتیی عێراقی لە خوارووی دجلە و فرات ڕووبەڕووی مەترسیی وشکەساڵی بوونەتەوە. چاودێران پێیان وایە پەلکێشکردنی بەغدا بۆ ناو لافاوی ململانێ سەربازییەکانی تورکیا نەک هەر کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو عێراق زیاتر دەخاتە ژێر کاریگەریی قەیرانە هەرێمییەکانەوە و سەروەریی نیشتمانیی وەک قوربانییەک بۆ سیاسەتە ناسەقامگیرەکانی ئەنقەرە دەهێڵێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پیلانێکی نوێی تورکیا لە حەسەکە شکستی خوارد؛ ئاسایش کودەتای عەرەبە هاوردەکان پووچەڵ دەکاتەوە

قەندیل پرێس- راپۆرتی بەدواداچوون ​دۆخی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *