سوپای عێراق بەرەو کوردستان دەستی بەجوڵە کردوە و پێشمەرگەش ڕوبەڕویان بونەتەوە

قەندیل پرێس – گەرمیان

سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانی 70ـی پيشمەرگە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بە هێزێکی زۆرەوە هاتوونەتە قەزای خورماتو بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کێڵگەی نەوتی قەمبەر لەنێوان قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگەش رووبەروویان بۆنەتەوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، دوێنێ سوپای عێراق بە چەندین هێزی جیاوازەوە، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی فەرمانگەی جەبارەیان ئاگادارکردووە، بەتایبەت ئەو بینایانەی سەربازی و ئەمنین بۆ مانەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ هێزێکی دیکەی سوپای ئێراق بەرەو گەرمیان جۆلەی پێکرا، بەڵام لە لایەن هێزێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگری لەو ‌هێزەی سوپای عێراق کرا و ڕێگەی نەداوە بێنە سنورەکە و هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکیشیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە نەبوە.

زۆربەی ئەو هێزانەی سوپای ئێراق کە جوڵەیان پێکراوە لە پارێزگای دیالەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکان هاتوون، بەڵام ئەو هێزەی بەرەو رووی خورماتوو و گەرمیان جۆڵەی کردووە ڕوون نییە بە چ مەبەستێک دێن، بۆیە لە تەواوی گەرمیان، خورماتوو، کفری و کەرکوک هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە ئامادەباشییەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *