به‌په‌له

پەرلەمانتارێکی عێراق: رێکەوتن کراوە جوڵاندنی هێز لە کۆکس بوەستێنرێت

قەندیل پرێس

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات خالد شوانی- وەزیری داد پێی راگەیاندوە کە رێکەوتنی زارەکی کراوە جوڵاندنی هێز و ناردنی بۆ سەر چاڵە نەوتەکەی سەربە ناحیەی کۆکسی ناوچەی زەنگاباد، بوەستێنرێت.

دەشڵێت: بەپێی قسەی فەرماندە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە، بونی هێزی دژەتیرۆری عێراق و کۆماندۆی کوردستان پەیوەندی بەو چاڵە نەوتانەوە نیە، بەڵکو بۆ ئەرکێکی هاوبەشی ئەمنییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *