به‌په‌له

سەرکردایەتی ٧ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٥ لە هەوڵێکی نوێدا بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و یەکڕیزی، سەرکردایەتیی حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا.

ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پێکهێنانی “ئەنجومەنی هاوکاری و یەکگرتوویی” و دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ ئەم هاوکارییە بووە.

ئەو حەوت لایەنەی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کردووە بریتین لە:

– مستەفا هێجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI)
– حسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
– ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (KZK)
– ئیبراهیم عەلیزادە، دەبیری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
– عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
– بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– ئەهوەن چیاکۆ، نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە ڕەققە هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

لەناو یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ڕەققە، هاووڵاتییەکی کورد پاش کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *