به‌په‌له

ئیسرائیل بارەگەیەکی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی کردووەتە سەر بنکەیەکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان. دەشڵێت، حیزبوڵڵا هەوڵیداوە بنکەیەکی نۆژەن بکاتەوە کە پێشتر وێران کراوە.

رۆژی هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025 سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر “بنکەیەک کە وەک ناوەندێک بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی هێرش و بەرگریی رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا” لە ناوچەی بوفورت لە باشووری لوبنان بەکاردەهات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم بنکەیە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی ژێرزەمینی کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لەکارخرابوو.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، “لە رۆژانی رابردوودا، هەوڵی رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵامان بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەکە بەدیکردووە، بۆیە هێرش کرایە سەر ژێرخانی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *