براوەی خەڵاتەکانی ‘قەڵەمی هەژار’ راگەیێندران

لە رۆژانی 28 و 29ی ئایار، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵاتکران.

ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم خولی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ی بۆ نووسین و ئەدەبی کوردی رێکخست.

قەڵەمی هەژار

خەڵاتی قەڵەمی هەژار تایبەتە بە نووسین، داڕشتن، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە لەم بوارانە:
– ئەدەبی کوردی
رۆمان، کۆمەڵە چیرۆک، ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان، شانۆنامە و شیعر

– توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی

فۆلکلۆر، فەرهەنگ نووسی، توێژینەوەی زمانناسی (تیۆری، پراکتیکی، زاراوەناسی و فرەچەشنی زمان)، توێژینەوەی بەراوردکارانەی ئەدەبی/زمانناسی بە جەختکردنەوە لەسەر کارلێکی زمانی کوردی و فارسی و زمانەکانی دیکەی ئێرانی و غەیرە ئێرانی.

– بوارە هاوبەشەکان

ئایینی و عیرفانی، مێژوویی و کولتووری و کۆمەڵایەتی، هونەری، یاسایی و سیاسی و ئابووری، پەرەوەردە و رەگەز و میدیا.

بەپێی راگەیێندراوی رێوڕەسمەکە، ئەو بەرهەمانەی کە لە ئاستێکی باش و شیاودا بوون، خەڵاتکراون.

براوەی خەڵاتەکان

–  رۆمان: جەبار جەمال غەریب
– مێژوو: ئیسماعیل شەمس
– فەلسەفە: محەممەد کەمال
– رەخنەی ئەدەبی و شێوازناسی: عەبدولڕەحمان ئاداک
–  فەرهەنگنووسی: سەلاح پایانیانی
–  کۆمەڵناسی: عەلی رەحمەتی

رێزگرتن پێشکێشی ئەم کەسایەتییانە کرا:

– توێژینەوەی ئەدەبی
شنەی وای شەماڵ، عەلیڕەزا خانی و بێهناز دڵشاد
– ساخکردنەوەی دەق
گنجینه متون ادبی زاگرس ـ سەید ئارمان حسێنی
– فۆلکلۆر بە هاوبەشی
راسی ناوچەی لەیلاخ ـ  ئیبراھیم ئەحمەدی
افسانه‌های دیار ما ـ کوروش ئەمینی
– سینەما
هویت فرهنگی و سینمای کرد ـ خوسرەو سینا
– لێکدانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی
حەوتەوانە ـ سەلاحەدین خەدیو

– شیعر

زامستان و پشکۆی هاوار ـ رەحیم لوقمانی
دەسنوێژی شیعر – سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)

بە هاوبەشی
شیعر
مینا ماڵ ـ عەلیڕەزا سپاهی لاتین
سوێند به فوڕات ـ یوونس رەزایی

بە هاوبەشی
شیعر
ئاڤراندن ـ عەلی ئۆلفەتی
شێعریۆوەنا پەڕ جە شاری ـ رەئووف مەحموودپوور

بە هاوبەشی

شیعر

چەمێ بارانێ ـ بەرکەن بەرە (خەڵاتی سەربەخۆ)

– مێژووی هونەر
تاریخ هنر کردستان ـ میکایل رەحمانی

– فەرهەنگنووسی
فەرهەنگی رەوەکناسیی کوردستان ـ ئیرەج مورادی

– ئایینی و عیرفانی
راڤەی مەسنەویی مەولەوی ـ فەخرەدین ئامێدیان

– مێژوو
کۆی بەرهەمەکان ـ دکتور کەیوان ئازاد ئەنوەر

– رۆمان
سەردەمی تەنیاییەکان ـ ئەسعەد زۆهرایی

– شرۆڤەی رۆمان
بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک ـ زەکەریا بزدوودە

– وەرگێڕان
شهر نوازندگان سفید ـ رەزا کەریم مۆجاوێر
کۆی بەرهەمی وەرگێڕدراو ـ عەبدوڵڵا ئەمینی
دیرۆکا وێژەیا کوردی (حەوت بەرگ) ـ ئیبراھیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، میراد میلان، رۆنیا چالی و بەسام مستەفا

– وەرگێڕانی منداڵان
نەقڵەکانی من و بابم ـ زاهید ئارمی
ماسی کۆلکەزێڕینە ـ لەیلا ساڵحی

– ئەدەبی منداڵان
کۆی بەرهەمەکان ـ شیلان گەیلانی
کۆی بەرهەمەکان ـ سەمیرا زەمانی مونفەرد
کۆی بەرهەمەکان ـ یەحیا عەلەوی ‌فەرد
کۆی بەرهەمەکان ـ فەردین راژین

جەبار جەمال غەریب: فێستیڤاڵەکە کرانەوەیەکی زۆر گەورە بوو بە رووی کورد دا

نووسەری دیاری کورد، جەبار جەمال غەریب، براوەی خەڵاتی رۆمان بوو بۆ رۆمانی (کەوتنی ئاسمانەکان). ئەو لەبارەی یەکەمین رێوڕەسمی ‘قەڵەمی هەژار’ گوتی: ئەو فێستیڤاڵە گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە بوو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە.

جەبار جەمال غەریب گوتی: ئەو ئازادی و پێشڤەچوونەی لەوێ هەیە، “حساباتێکی زۆری بۆ کراوە، لە رێوڕەسمەکەدا سەلاحەدین ئاشتی، گوتارێکی پێشکێشکرد و تێیدا گوتی ‘من روو لە دەسەڵات دەکەم و دەڵێم ئەگەر ئەو کرانەوەتان فێڵە و دەتانەوێ لە رووی دیپلۆماسییەوە هەڵمان بخەڵەتێنن، ئەوا کورد لەبیری ناچێت و رێگە و زەبری دیکەی هەیە بەرامبەر داگیرکەران، ئەگەر فێڵیش نییە، تکایە زمانی کوردی بکەنە زمانی رەسمی و با لە هەموو قوتابخانەکان بخوێندرێ.”

ئەو نووسەرە کوردە دەڵێت: “قەڵەمی هەژار کرانەیەوەیەکی زۆر گەورە بوو بە رووی کورد و مافە بنەڕەتییەکانیدا.”

941 بەرهەم بۆ ‘قەڵەمی هەژار’ نێردرابوون

د. یادگار کەریمی، سکرتێری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی (قەڵەمی هەژار) رایگەیاند، 941 بەرهەم بۆ سکرتاریەتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان نێردرابوون و لیژنەی دادوەران 6 بەرهەمیان هەڵبژارد بۆ پێدانی خەڵاتی تایبەت و 32 بەرهەمیش بۆ رێزلێنان.

84 کەس ئەندامی لیژنەی دادوەران بوون لە نێوخۆ و دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

د. نەجمەدین جەباری، سکرتێری زانستیی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی قەڵەمی هەژاریش رایگەیاند، زۆرترین بەرهەمی بۆیان نێردراوە، وەرگێڕان بووە و 74٪ی ئەوانەی بەرهەمیان ناردووە پیاو و 36٪یشیان ژنن.

یەکەم جارە خەڵاتی قەڵەمی هەژار دابەش دەکرێت و بە گوتەی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە، گەورەترین خەڵاتی جیهانیی تایبەت بە کتێبی کوردییە. لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و وەرگێڕانی هەر چوار پارچەی کوردستان و نووسەر و وەرگێڕانی کورد لە دیاسپۆرا بەشدار بوون.

یەکێک لە دیارترین کەسایەتیەکان کە ئامادەبوو، هونەرمەندی نێوداری کورد شەهرامی نازری بوو، کە چەند گۆرانییەکی کوردی پێشکێشکرد و دیارترینیان گۆرانیی “کوردستان گەر تۆ نەبی” بوو.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *