ماکرۆن: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستيندا ئەرکێکی ئەخلاقييە

ئيمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رايگەياند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستيندا نەک تەنيا ئەرکێکی ئەخلاقييە بەڵکو پێويستييەکی سياسيشە.

مانگی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا و بە دياريکراوی لە مانگی حوزەيراندا وڵاتەکەی داندەنێت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

ماکرۆن لەميانی سەردانێکيدا بۆ سينگاپوور رايگەياند، ئەگەر ئيسرائيل لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامێکی گونجاو بۆ دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە نەداتەوە، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی بەکۆمەڵيان لە دژی هەبێت و توندتربن و سزای بەسەردا بسەپێنن.

باس لەوەشدەکات، دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت دوای ئازادکردنی بارمتەکان و چەک داماڵينی بزووتنەوەی حەماس و بەشدارينەکردنی لە حوکمڕانی کەرتی غەززەدا بێت.

سەرۆکی فەڕەنسا دەشڵێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستيندا گەرەنتی ئاشتییەکی بەردەوام دەکات ئەمە تەنيا ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو پێویستییەکی سیاسییە.

لەو بارەیەوە ئيمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا  گوتی “دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت دوای ئازادکردنی بارمتەکان و چەکداماڵينی بزووتنەوەی حەماس و بەشدارينەکردنی لە حوکمڕانییەکەیدا بێت، هەروەها دەبێت چاکسازی لە دەسەڵاتی فەڵەستیندا بکرێت و دەبێت دەوڵەتێک بێت کە دان بە ئیسرائیل و مافی ژيانکردنی لە ئاسايشدا بنێت، دروستکردنی سەقامگیرییەکی ئەمنی لە سەرانسەری ناوچەکەدا تاکە چارەسەرە بۆ ئاسایشی هەمووان کە گەرەنتی ئاشتییەکی بەردەوام دەکات، ئەمە تەنيا ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو پێویستییەکی سیاسییە و من پێموایە رێبازێکی راستەقينەيە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەڵمانیا: ئەمریکا بەبێ ستراتیژ هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەبێ هیچ ستراتیژێک هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *