دۆخی ئەمنی لە سوریا تێکچو و فەرماندەی جێبەجێکاری ئاسایشی گشتی هەتەشە لەلایەن دروزەکانەوە کوژرا

قەندیل پرێس

ئەم شەو 30ـی ئایاری 2025 جەمیل موئامین، فەرماندەی جێبەجێکاری ئاسایشی گشتی هەتەشە لە شاری قوتنە لە دەوروبەری دیمەشق، لە بۆسەیەکدا لە لایەن ئەنجومەنی سەربازی دروزەکانەوە کوژرا.

لەگەڵ کوژرانی فەرماندەکەی ئاسایشی گشتی هەتەشە لە قوتنە ژمارەی کوژراوانی ئاسایش لە گوندی ئایسام بۆ 6 ئەندامی ئاسایشی گشتی هەتەشە بەرزبووەوە، دۆخی ئەمنی ئالۆز بووە.

دوای کوشتنی جەمیل موئامین، فەرماندەی جێبەجێکاری، ئاسایشی گشتی هەتەشە لە قەتانا، گوندی عیسام و چیای هرمون کە ناوچەی دروزەکانن ڕاستەوخۆ لە لایەن ئاسایشی هەتەشەوە بە دۆشکە مامناوەندەکان کرایە ئامانج.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *