کۆبوونەوەی پارتە سیاسییەکانی باشوور لە پیرمام پێش دەستپێکردن شکستیهێنا

ەمڕۆ بەشێك لە پارتەكان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە شارۆچکەی پیرمام کۆبوونەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ بەشێكی زۆری لایەنەكان ڕەتیان كردەوە بەشداریی لە كۆبونەوەكەدا بكەن.

ئەمڕۆ بەشێك لە پارتەكان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە شارۆچکەی پیرمام کۆبوونەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە و لە بری ئەو فازڵ میرانی بەشدارە.

هەردوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی سالار سەر‌حەد، مەجید حەمە ئەمین نوێنەرایەتی یەکێتی دەکەن، لە کاتێکدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو ‌حزبەش ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە.

هەروەها هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان، باڵی گردی زەرگەتە، یەکگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری، نەوەی نوێ، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكردووە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى، کە ڕەسیدیان تەواو بووە و چیتر عێراق ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *