هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٥٤٥ جار هێرشی جۆراوجۆری ئەنجامداوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە …
زیاتر بخوێنەرەوەچۆڵکردنی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکرد
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی 10ی ئەم مانگەی بۆ هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دیاریکرد کە بارەگاکانیان بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، ئەمڕۆ گواستنەوەکە دەستیپێکرد. لە ناوچەکانی زڕگوێز، بانە گەورە و زڕگوێزەلە لەنزیک سلێمانی، حیزبەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران چەندین بارەگایان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد تورک و دەوڵەت باخچەلی پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکەن
ئەحمەد تورک، سیاسەتڤانی کورد و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بەهۆی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە و هیوای خواستووە پرۆسەی چارەسەری ببێتە مایەی خێر بۆ هەمووان. رۆژی هەینی 9ـی ئایاری 2025، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری، …
زیاتر بخوێنەرەوەلەیلا زانا: سەردەمی نوێ بەرپرسیارێتی دەخاتەسەر هەموو کەسێک
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر هەموو کەسێک. دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لەیلا زانا ئاماژەی بەوەدا، سەردەمی نوێ. …
زیاتر بخوێنەرەوەخەتەر گیانی لەدەستدا
هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستداوە. خەتەر لەدایکبوونی ساڵی 1982ـە و لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئەڵمانیا. تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت، بەڵام شەوی رابردوو (شەوی پێنجشەممە 8-5-2025) گیانی لەدەستداوە. رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، لە شارەکەی خۆی، لە کۆڵن گیانی لەدەستداوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەراگەیەنراوی دەم پارتی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
دەم پارتی پەیامێکی لەبارەی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت،” ئەمڕۆ ئێمە شایەتحاڵی ڕوداوێکی مێژویین سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین وەرچەرخانەکانی مێژوی نزیکی تورکیا”. پارتی دیموکراتی گەلان ( دەم پارتی ) لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،”، پێویستە هەموو دامەزراوەکانی سیاسەتی دیموکراتی، لە سەروی هەمویانەوە پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ چارەسەرکردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە چەک دادەنێت و ناوی حزبەکەی دەگۆڕێت
بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردووەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری چەکدانان و گۆڕینی ناو و شێوازی کاری حزبەکە دراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەش بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداریی کۆنگرەکەی کردووە. دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە: بەسەرکەوتوویی 12هەمین کۆنگرەمان بەست
پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رایدەگەیێنێت، کۆنگرەی 12ـەمیان لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەچووە. هەروەها زانیاریی کۆنگرەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکەنەوە. دەقی راگەیێندراوەکە: “دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥ تا ٧ی ئایار، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. کۆنگرە بە بەشداریی نوێنەرانی هەموو بوارەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەخالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: “کێشەی ئێمە لەگەڵ تاران لەسەر مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی خۆمانە
خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: “کێشەی ئێمە لەگەڵ تاران لەسەر مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی خۆمانە؛ تا ئێستا چەند جار وتووێژمان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەبووە، ئاکامێکی نەبووە و ئەگەر ئێستا کۆماری ئیسلامی بەڕاشکاوی بڵێ بەو قەناعەتە گەیشتووین کە پرسی کورد لە ئێران دەبێ چارەسەر بکرێ و بە پلان …
زیاتر بخوێنەرەوەبۆ یەکەمجار پزیشێکێکی کورد دەرمانی بۆ جۆرێکی شێرپەنجە دۆزییەوە
پزیشکێکی خەڵکی دهۆک دەرمانێکی دروستکردووە کە بە رێژەی 95٪ خانەی شێرپەنجەی منداڵدان لەنێودەبات، هەروەها یەکەمجارە ناوی کوردستان لەسەر لێکۆڵینەوەکەی دەنووسرێت. رۆژی پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، د. هەژمەت عەبدولخالق، مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی دهۆک رایگەیاند، “یەکەمجارە لەسەر ئاستی جیهان رووەکێک بەناوی (Centrapalus paucifloris) ناسراو بە (CCF) دۆزراوەتەوە و لەسەر چەندین جۆری شێرپەنجە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس