قەندیل پرێس؛ زاخۆ
لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان (نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید) رایدەگەیەنن؛ ویستوویانە بەشداری بكەن لە كۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری كورد كە ئەمڕۆ لە ئامەد بەڕێوەچوو، لە گۆمرکی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ لە لایەن تورکیاوە رێگریان لێكراوە بچنە ئەو وڵاتە و پێیان وتوون “بۆتان نیە ئێستا و داهاتوو پێبخەنە خاكی توركیاوە”.
دەقی راگەیەندراوی نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید:
پیرۆزە کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان
بەرێزان لەسەر بانگھێشت کردنی «دەم پارتی» بۆ بەشداربون لە کۆنگرە لە رۆژانی « ٢٩— ٢٨»ی ئە م مانگە بریارماندا ژمارەیەک لە ژنانی «گۆران ـ یەکێتی ـ پارتی ـ یەکگرتو ـ کۆمەڵ ـ سوشیالیست ـ بەشداربین ـ رۆژی « ٢٧» مانگ بەرێ کەوتین بۆ تورکیا بەلام بەداخەوە ھەر ئەوەندەی گەیشتنمان و دوای پشکنین و لێکۆلینەوە لە پاسپۆرتەکان رێگریان کرد لە بەندەو گولستان خان و گولالە خان پاش دو کاتژمێر دەست بەسەرکردن، وتیان بە فەرمانی تایبەتی « ئەنقەرە » ئێستاو داھاتو بۆتان نیە پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە ـ بەلێ لە سایەی حوکمرانییەکی داپلۆسێنەرو تۆقێنەرو رەگەز پەرستەوە ئەوەی لەلای گرنگ نەبێت مافی مرۆڤە ئێمەیان گەراندەوە بۆ باشور بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی خۆمان دوبارەدەکەینەوە و ھیوادارین کۆنگرەیەکی سەرکەوتو بێت وە ھاورێ بەشدار بوەکانمان بە ئازایانە ھەوڵ بدەن پێشنیار و رەخنەکانیان پێشکەش بکەن و بە سەلامەتی بگەرێنەوە.
بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی گەرممان پێشکەش بەئاسایشی زاخۆ بکەین لەبەر ئەوەی زۆر بەدلسۆزانە بەدەممانەوەھاتن لە جێبەجێ کردنی رێکاریە یاساییەکان و پاسپۆرت وگەرانەوەمان بۆ سلێمانی.
ڕێز و سوپاسمان بۆ ھەموو ھاورێیانی ھاوسەفەر و ئەو ھاورێیانەی کە بە تێل و نامە پەرۆشمان بوون لە گەڵ خێزانەکانمان و ھەواڵیان پرسیوین.
ئێمە لە چ شوێنێک بین پشتیوان و خەم خۆری گەل و نیشتیمان و ھەژاران و ھاورێیانمانین و ھیچ توندوتیژی و چاو سور کردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێز و وەفاو ئیرادەمان.
نەسرین شێخ جەمال و گولستان سەعید
قەندیل پرێس