به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ئەمریکا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن، لە هەڵبژاردنێکدا کە 244 ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان تێیدا هەیە. ئەمڕۆ (سێشەممە، 5-11-2024) کاژێر 14:00 (بەکاتی هەولێر) بنکەکانی دەنگدان لە ئەمریکا دەکرێنەوە، براوەی ئەو هەڵبژاردنە 4 ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەردەگرێت و رۆژی 20ـی کانوونی دووەم سوێندی یاسایی دەخوات. ئەمە هەڵبژاردنی ژمارە 60ـی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی ماردین شوکری، خەڵکی پاوە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختیی برینەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: لە تورکیا کێشەی کورد نییە

سەرۆکی مەهەپە دەڵێ، لە تورکیا کێشەی کورد نییە و “گوتەی کێشەی کورد، یاریی ئیمپریالیستەکانە.” ئەمڕۆ (سێشەممە، پێنجی تشرینی دووەم) دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی پرسی کوردی کرد. ئاماژەی بەوە دا، پێویستە کورد ئێستا ئەو یارییانە ببینێت کە دەکرێن و هیواکانی “تیرۆر” تێکبشکێنن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەژاک: هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات” شەهید کرا

پەژاک: «لە ڕۆژی ٧ خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهاوكاری سوپای پاسداران و بەكرێگیراوانی هەرێمەكە هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات”یان بەشێوەیەكی نامەردانە داویانە بەر دەسترێژی گوللە و شەهیدیان کردووە و پاشان بۆ شاردنەوەی كردەوە نامرۆییەکەیان سناریۆیەكیان داتاشیوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاکان فیدان: سووریا ئامادە نییە کێشەکان چارەسەر بکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، سووریا ئامادە نییە کێشەکان چارەسەر بکات. دەشڵێت، لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە یارمەتیدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بهێنن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی شەممە، دووی تشرینی دووەمی 2024 لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا گوتی “تێگەیشتووین کە ئەسەد و هاوبەشەکانی ئامادەنین رێککەوتن لەگەڵ …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هۆکاری لاوازیی تورکیایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر پێگەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لاواز بێت، هۆکارەکەی بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، “چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێتەهۆی دابەشبوونی تورکیا.” تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوێنێ هەینی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کرد و لەبارەی چەند مژارێک قسەی کرد. …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆمان

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، قەسەدە، لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ڕۆژئاڤا، ئەم هێرشانەی بە “تاوانی جەنگی” ناو برد و ڕایگەیاند کە هێزەکانی قەسەدە ئامادەن بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆیان. مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەمپارتی بۆ ئەردۆغان: چارەسەری پرسی کورد لە دەستی ئێوەدایە

لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای راگەیاند، بەرپرسیاریەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەکاربهێنێت. لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رۆژی 30-10-2024 تونجەر باکرهان باسی لە هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد و بە گرنگی …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکەم کوردی سوننەی ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران دەستبەکار دەبێت

پەرلەمانی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە، پەرلەمانتاری نەغەدە و شنۆی پەسند کرد و ئیدی ئەو کەسە وەکو جێگری سەرۆککۆمار بۆ پەرەپێدانی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستبەکار دەبێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی ئێراندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە خرایەوە دەنگدانەوە و لە کۆی 230 پەرلەمانتاری ئامادەی کۆبوونەوەکە، 156یان بە بەڵێ و 69ش بە نەخێر …

زیاتر بخوێنەرەوە

حیزبوڵا نەعيم قاسمی وەک شوێنگرەوەی نەسروڵا دياريکرد

حزبوڵای لوبنان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی خۆی بۆ جێگرتنەوەی حەسەن نەسروڵا دەستنیشان کرد، دوای ئه‌وه‌ی نەسروڵا لە مانگی (ئەیلول/9)ی ڕابردودا لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا. سەرکردایەتیی حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، “شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هەڵبژێردراوە،” نەعیم قاسمی کەسایەتییەکی دێرینە لە حزبوڵای لوبنان و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە