زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، نوح یڵماز پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید کردووە وەکو “پارتێکی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق.”

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تەنیا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی نەوەی نوێ کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *